عەلی عەونی: داعش لەژێر دەستی پەكەكەدا بەخێو دەكرێت

:: PM:05:10:03/03/2021 ‌

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، (ئاڵدار خەلیل)، پیاوی قەرارگەی رەمەزانە و بەقسەی ئەوان هەڵدەسووڕێت و قسە دەكات، دووپاتی كردەوە، هەركات كورد هەنگاوێك بۆ پێشەوە بنێت، خەلیل و ئاغاكانی دەكەونە گیانی هەرێمی كوردستان، لە رۆژئاوایش بووەنەتە كێشەی گەورە بۆ رێككەوتنی لایەنە كوردییەكان.
سیفەتەكانی خۆی و رێكخستنەكەی دەداتە پاڵ پارتی و حكوومەتی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەم عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە گوشە"ی راگەیاند، هەركاتێك لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان بیانەوێ بگەنە رێككەوتن و نزیكی یەكبن، ئاڵدار خەلیل كارەكەی دەست پێ دەكات، كاریشی ئەوەیە نێوانی ئەوان تێك بدات. 

زیاتر گوتی، هەركاتێك پێشوەچوون لە گفتوگۆی نێوان كوردانی رۆژئاوا روو بدات، دەستبەجێ ئاڵدار خەلیل بە قسەكانی هەموو هەوڵەكان هەڵدەوەشێنێتەوە، چونكە سەر بە كورد نییە و كار بۆ قەرارگەی رەمەزان دەكات و بەقسەی ئەوان هەڵدەسووڕێت.

ئەو سەركردەی پارتی باسی لەوەیش كرد، ئاڵدار خەلیل و ئاغاكانی ناتوانن ئەوە ببینن كە كورد بەرەو یەكگرتن دەڕوات و كێشەی خۆیان چارەسەر دەكەن، بۆیە چاویان بە پێشكەوتنەكانی كوردستان هەڵنایەت و هەركات هەرێمی كوردستان هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، ئاڵدار خەلیل سیفەتەكانی خۆی و رێكخستنەكەی دەداتە پاڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی كردەوە كە ئێستەیش لەژێر دەستی ئەوان و لەژێر ئیدارەی ئەواندا رێكخراوی داعش بەخێو دەكرێت.

وشە/ سلێمانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل