سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی ده‌كات

:: PM:05:26:03/03/2021 ‌

له‌ سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ دكتۆر ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی‌ ئایار، به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ باره‌گای‌ بارزانی‌، له‌ دیداره‌كه‌دا پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و گۆڕانكاری و دوا پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرا و هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خرایه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌و ته‌حه‌ددیات و هه‌ڕه‌شانه‌ ئاڵوگۆڕ كرا كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان و پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی عێراق له‌ئارادان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم