به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری كوردستان ددانپێدانانی تاوانبارێكی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 2021/2/15 هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێر، كه ژماره‌یان 14 مووشه‌ك بوو و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ڵێنده‌رێكی بیانی و هاووڵاتییه‌كی عێراقی و برینداربوونی پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و دوو هاووڵاتیی سڤیل، هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له سه‌ره‌تادا، ئه‌و كیایه‌ی هه‌ڵگری رووكێته‌كان بوو، دۆزرایه‌وه و سه‌ره‌داوی باش به ده‌ست هێزه ته‌ناهییه‌كان كه‌وت. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت چوار كه‌س ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی هێرشه تیرۆریستییه‌كه بوونه كه توانرا یه‌كێك له ئه‌نجامده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی هێرشه‌كه به‌ناوی (حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا به‌یاتی) بگیرێ كه ددانی به تاوانه‌كه‌ی نا و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو، باسی له چۆنیه‌تی یٔه‌نجامدانی هێرشه‌كه كرد.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه ئه‌نجامده‌رێكی تری هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق گیرا و دوو تاوانباری تر ماون كه هه‌وڵ و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن له لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه بۆ گرتنیان، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش له دانپێدانانه‌كانی (حه‌یده‌ر حه‌مزه به‌یاتی) ناوی ئه‌نجامده‌رانی تر لادراوه.