گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، پێویسته هیچ كه‌یسێك له دادگا پشتگوێ نه‌خرێت، له وانه كه‌یسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی و تیرۆركردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و سه‌ربه‌خۆییانه و دوور له ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك و دوور له فشاری تاك و لایه‌نه سیاسیه‌كان، بڕیار له سه‌ر هه‌موو كه‌یسه‌كان بدات.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت ده‌ڵێ، هیچ كه‌یسێك له دادگا پشتگوێ نه‌خرێت، له وانه كه‌یسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی و تیرۆركردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵه‌كه‌ی. داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات، خۆیان نه‌كه‌نه جێگره‌وه‌ی دادگاكان.