هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، لاهوور و تاقمه‌كه‌ی دروستكراون بۆ دروستكردنی دیواری رق و دووبه‌ره‌كی. هاوكات چه‌ند جیاوازییه‌كی تر ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئادار، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، جیاوازییه‌كه ئه‌مه‌یه، كه‌ركووكی فرۆشت، حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد و حه‌شدی شه‌عبی هێنایه پردێ و سحێلا و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كرد و حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد، مسته‌فا سه‌لیمی، به زیندۆیی ته‌سلیمی كرد و حیسابی بۆ دادگا و منداڵه‌كانی سه‌لیمی هه‌ر نه‌كرد.
هه‌روه‌ها نووسینه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات و ده‌ڵێ، جگه له ئامانج بابان و لانه‌ی خێزانه‌كه‌ی منداڵه بچۆكه‌كه‌شیان دایانه به‌ر گوله و هه‌ر حیسابی بۆ دادگای نه‌كرد، ئێسته‌یش باسی دادگا ده‌كه‌ن.
هێڤیدار پێی وایه كه ئه‌و تاقمه دروستكراون بۆ بێ هه‌یبه‌تكردنی ئه‌م قه‌واره‌یه و ده‌ڵێ" ئاها براكه‌ت ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن ئاراسی جه‌نگی بێ ئسووڵیكرد به‌رانبه‌ر شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه هه‌ر ئێوه‌ن حیسابتان بۆ دادگا و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ناكه‌ن".
" ئێوه دروستكراون بۆ دروستكردنی دیواری رق و كینه و دووبه‌ره‌كی، خودا و گه‌له‌كه‌ی ئێمه، ئێمه‌یان دروستكردووه، هه‌میشه پردی برایه‌تی دروست بكه‌ین و شكۆی كوردستان بپارێزین" هێڤیدار له كۆتایی وای نووسیوه.