بودجەی ئاوەدانكردنەوەی ئەمەریكا دوو تریلیۆن و 590 ملیار دۆلار لە كورتی دەدات

:: AM:09:45:04/03/2021 ‌
ئەمەریكا لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئاوەدانكردنەوە، وەك پرد و شەقام و باڵەخانەكان، پێویستی بە بودجەیەكی زۆر هەیە، بەڵام ئەوەی تەرخان كراوە كەمە و دوو ملیار و 590 ملیار دۆلار لە كورتی دەدات.

ئەنجوومەنی ئەندازیارانی شارستانی ئەمەریكا لە راپۆرتێكی 170 لاپەڕەیی لێكدانەوەیان بۆ ئەو پرسە كردووە، لە كاتێكدا ئەو راپۆرتە بڵاو دەبێتەوە كە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا بە تەمایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بودجەی ژێرخانی ئاوەدانكردنەوە زیاد بكات.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا، هەریەك لە ترەمپ و باراك ئۆباما لە خولەكانی پێشوودا نەیانتوانیبوو كۆنگرێس رازی بكەن بەوەی بودجەیەكی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت.
ئەنجوومەنی ئەندازیارانی شارستانی ئەمەریكا، ئاستی كوالێتی ژێرخانی ئاوەدانكردنەوەی بە مامناوەند هەژمار كردووە

ئەنجوومەنی ئەندازیارانی شارستانی ئەمەریكا، ئاستی كوالێتی ژێرخانی ئاوەدانكردنەوەی بە مامناوەند هەژمار كردووە و هۆشداریشی داوە ئێستە ئەمەریكا نیوەی بودجەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە و پرد و شەقام و باڵەخانەكان و تۆڕی ئاو  تەرخان دەكات، بۆیە بە بێ زیادكردنی بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تا ساڵی 2039، ئابووری ئەمەریكا 10 تریلیۆن دۆلار و سێ ملیۆن دەرفەتی كار لە دەست دەدات.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەم جۆ بایدن لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و كۆمەڵێك بەرپرسی پێوەندیدار تاوتوێی ئەو پرسە بكات.



وشە - سلێمان تاشان