یانەی بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریمۆنتادای بەسەر یانەی سێڤییا کرد و خۆی گه‌یانده یاریی کۆتایی.
بارسا شه‌وی رابردوو جارێكی تر مێژووی دووباره كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی و لە یاریی چووندا بە 0-2 گۆڵ دۆڕا بوو، ئه‌مجاره‌یان به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سێڤییای برده‌وه.
یارییه‌كه له كامپ نوو كرا و گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا هه‌ریه‌كه له عوسمان دێمبێلی، جێرارد پیكێ و برایتوایت له خوله‌كه‌كانی 12، 90 و 90+4 تۆماریان كرد.
یانه‌ی سێڤییا له خوله‌كی 73 لێدانێكی سزای له ده‌ست دا، كه ره‌نگ بوو كۆتایی به خه‌ونی بارسا بهێنێت، هه‌روه‌ها له خوله‌كی 90دا فێرناندۆ رێگسی یاریزانی سێڤییا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌مه‌ش بارسا فشاره‌كانی زیاتر كرد، تا توانی له كه‌متر له 5 خوله‌كدا دوو گۆڵ تۆمار بكات.
بارسا له قۆناغی پێشووی جامی شای ئیسپانیا، له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر گرانادا سه‌ره‌تا به 2 گۆڵ له دواوه بوو، به‌ڵام دواتر 5 گۆڵی تۆمار كرد.
ئه‌و ریمۆنتادایه‌ی شه‌وی رابردوو بارسا كردی، یاده‌وه‌ری ریمۆنتاداكه‌ی به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ به بیر هانده‌رانی و چاودێرانی وه‌رزشیدا هێنایه‌وه، كاتێك له 2017 له یاریی چووندا به 0-4 دۆڕابوو، به‌ڵام له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا به 6-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
بارسێلۆنا گه‌یشته یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی شای ئیسپانیا و چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان لیڤانتێ و ئاتلێتیك بیلباو ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.