توێژه‌رانی سوید جۆرێكی جیاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنایان له منداڵێكی تازه‌له‌دایكبوو دۆزییه‌وه، دایكی له‌كاتی دووگیانی‌دا تووشی كۆرۆنا بووه و بۆ كۆرپه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
ژنێكی دووگیان كه له قۆناغه‌كانی كۆتایی دووگیانی‌دا بووه، هه‌ستی به ئازارێكی زۆر له سكیدا كردووه، بۆیه به‌په‌له ناردوویانه‌ته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مالمۆ.
لێدانی دڵی كۆرپه‌كه‌ی سكی خاو بووه‌ته‌وه
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئازاری سكی ئه‌و ژنه دووگیانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێدانی دڵی كۆرپه‌كه‌ی سكی خاو بووه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه بووه كه ئۆكسجینی كه‌م بووه، بۆیه به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوونیان بۆ كردووه و كۆرپه‌كه و دایكیان ڕزگار كردووه.
كاتێك پزیشكان پشكنینیان بۆ كۆرپه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا بووه، دوای پشكنین بۆ دایكه‌كه ده‌ركه‌وت ئه‌ویش تووشی هه‌مان ڤایرۆس بووه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ست به هه‌ندێك گۆڕانكاری له ڤایرۆسی كۆرپه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تووشی جۆرێكی تری كۆرۆنا بووه.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ته تۆمار بكرێت كه كۆرپه‌یه‌ك له سكی دایكیه‌وه ڤایرۆسی بۆ بگوازرێته‌وه، بۆیه ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه جۆرێكی جیاوازی كۆرۆنای تووش بووه، به‌ڵام بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه هۆكاری جیاوازیی جۆری ڤایرۆسه‌كه له نێوان دایك و كۆرپه‌كه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ژنه‌كه دوای چوار ڕۆژ له منداڵبوون ته‌ندروستیی چاك بووه، به‌ڵام كۆرپه‌كه پێویستی به چاودێریی چڕی پزیشك بوو، چونكه پێش كاتی خۆی له‌دایك بوو و ڤایرۆسه‌كه‌شی تووش بووه.