بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6,3 پله، له ناوه‌ندی یۆنان ده‌دات و زیانێكی زۆری ماڵیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و چه‌ندان كه‌سیش به‌هۆیه‌وه بریندارن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له یۆنانی داوه زیاتر له شاری لاریسا كه ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان خانوو و باڵه‌خانه و پرد رووخاون، جیاله‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان بریندارن.
ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی گشتی له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی تا ئێسته ئاشكرا بووه، 11 كه‌س بریندارن، له‌ناویاندا یه‌ك بریندار دۆخی زۆر خراپه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی برینداره‌كانی بۆ گۆزراوه‌ته‌وه، پیاوێك /55 ساڵ/ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیوارێك رووخاوه و به‌ردێك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، دۆخی باش نییه و ئێسته له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له ناوچه‌ی سیسالی زیان به زیاتر له 100 باڵه‌خانه كه‌وتووه، له‌ناویاندا كه‌نیسه و قوتابخانه هه‌ن.