شه‌وی رابردوو له سوید، گه‌نجێك /20 ساڵ/ به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك، به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بگیرێت، هه‌شت كه‌سی بریندار كردووه. گومان ده‌كرێ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت.
به‌پێی پێگه‌ی "
ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه له شاری فیتلاندا له باشووری ئه‌و وڵاته بووه، گه‌نجه‌كه كه جارێ ئاشكرا نه‌كراوه هاووڵاتیی كام وڵاته، هێرشی كردووه ناو خه‌ڵك و به چه‌قۆ هه‌شت كه‌سی بریندار كردووه، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و بریندار بووه، دواتر گیراوه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو نه‌خۆشخانه‌ی شاری جۆنكۆبینگ كه برینداره‌كان بۆ ئه‌وێ گوازراونه‌ته‌وه، رای گه‌یاندووه كه سێ له برینداره‌كان دۆخیان خراپه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه، دوو كه‌سی تر برینه‌كانیان زۆره به‌ڵام له مه‌ترسی رزگار بوون، سێ كه‌سه‌كه‌ی تریش برینه‌كانیان كه‌مه و چاره‌سه‌ر كراون.
هه‌ر شه‌ویش پۆلیسی سوید رای گه‌یاندووه كه به‌پێی رووداوه‌كه و سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌كان، پێده‌چێ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت، وێڕای ئه‌وه‌یش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ناوخۆی سوید میكائیل دامبیری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، تا ئێسته نازانین هۆی رووداوه‌كه چی بووه، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.