خانمه ئه‌ستێره‌ی تێنس ماریا شاراپۆڤای رووسی، هاته ریزی 10 له ده‌وڵه‌مه‌ندترین خانمانی رووسیا، كه به هه‌وڵی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه.
گۆڤاری فۆربس، كه بایه‌خ به ئامار و چاودێریی پاره و داهاتی كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌دات له دنیادا، بڵاوی كرده‌وه، ماریا شاراپۆڤا، خاوه‌نی كۆمپانیای SUGARPOVA كه شیرینیی تایبه‌ت و به كواڵێتی دروست ده‌كات، هاته ریزی 10 خانمی یه‌كه‌می رووسیا، كه ملیۆنێرن و به ده‌ستی خۆیان سه‌روه‌ته‌كه‌یان به‌ده‌ست هێناوه.
شاراپۆڤا ئێسته ته‌مه‌نی 33 ساڵه و له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، وازی له یاریی تێنس هێناوه و له ماوه‌ی یارییكردنیدا توانی 325 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه.
شارا له ژماره 10ی لیسته‌كه‌یه و تاتیانا باكالچۆكی خانمه دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆمپانیای WILDBERRIES بۆ بازاڕی ئۆنلاین، له پله‌ی یه‌كه‌می لیسته‌یه‌كه‌یه و سامانه‌كه‌ی 10.1 ملیار دۆلاره.
شاراپۆڤا، كه یه‌كێكه له شۆخ و شه‌نگترین خانمه یاریزانه‌كانی مێژووی تێنس، له دیسه‌مبه‌ری رابردوو رازی بوو، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئالێكسانده‌ر گیلیكسی به‌ریتانی بكات، كه ئه‌ویش یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نكاره‌كان وته‌مه‌نی 41 ساڵه.
شاراپۆڤا له 26ی شوباتی 2020 وازی له یارییكردن هێنا و به‌م دواییه‌ش هه‌ندێك له وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.