كچه یاریزانی تایكواندۆی ئێرانی، كیمیا عه‌لی زاده بڕیاری دا له تیمی كۆچبه‌ران به‌شداریی له ئۆڵمپیادی تۆكیۆ بكات و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی نه‌كات.
كیمیا عه‌لی زاده، كه تاكه خانمی ئێرانییه میدالیای له ئۆڵمپیاده‌كان به‌ده‌ست هێنابێت، ئێسته له ئه‌ڵمانیا په‌ناهه‌نده‌یه و بڕیاری داوه له تیمی كۆچبه‌ران له ئۆڵمپیادی تۆكیۆی ئه‌مساڵ به‌شداریی بكات.
خانمه ئێرانییه‌كه، كه له ئۆڵمپیادی ریۆ له به‌ڕازیل له 2016 میدالیای برۆنزی برده‌وه، بۆ تۆڕی هه‌واڵی رۆیته‌رز قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت "تایكواندۆ ژیانی منی گۆڕی، ئه‌و میدالیایه‌ی من به‌ده‌ستم هێنا، یه‌كه‌م بوو له مێژووی ئێران‌دا و دوای ئه‌وه هه‌مو دنیا منیان ناسی، ئه‌مه كاروانێكی سه‌خت بوو".
تا ئێسته له لایه‌ن وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، هه‌نگاریا و كه‌نه‌دا داوا له‌و یاریزانه كراوه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌وان بكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، بێزاربووه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ریكلام بۆ خۆی به‌كاری بهێنێت.
كیمیا عه‌لی زاده ته‌مه‌نی 22 ساڵه و شووی كردووه و له شاری ئاشافنبۆرگ له ویلایه‌تی باڤاریا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت
كیمیا ئامانجی ئه‌وه‌یه له تیمی كۆچبه‌رانی ئۆڵمپی ناونووس بكرێت، كه بڕیاره له حوزه‌یرانی داهاتوو له 55 وه‌رزشوان و له 12 جۆر یارییدا پێك بهێنرێت.