ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای دادگای فیدراڵی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار، ناسر تركی یاسر له‌فته په‌رله‌مانتاری عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق بریتییه له ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای سه‌ندیكای ژمێریاران و وردبینان.
زیاتر گوتی، "هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه یاسای دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چوونه پاڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌لامه‌تیی ئاوییه‌كان، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چوونه پاڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دداننان به بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی دادوه‌ریی بیانی و چه‌ند بڕگه و پڕۆژه‌یه‌كی تریش گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت."
ڕوونی كرده‌وه، لایه‌نه كوردییه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته پێداگری بكرێت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ماده‌ی 92ی ده‌ستوور كه دیاری كردووه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدراڵی ده‌بێت به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت كه ده‌كاته 220 ده‌نگ له كۆی 329 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
ئاشكرای كرد، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رگایه بكرێته‌وه و به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێ نه‌بێت و یاساكه تێپه‌ڕێت، پێمان وایه كورد پێشنیاره‌كه‌ی ڕاسته و پێشینه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ زه‌نگێكی مه‌ترسیدار كه ئیتر لایه‌نه‌كان هه‌موو بهباتهكانی تریش به ده‌نگی زۆرینه تێپده‌په‌ڕێنن، له‌وانه‌یش هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق كه مه‌ترسیدارترین بابه‌ته ده‌ستی بۆ ببرێت.
ماوه‌ی چه‌ندان مانگه دادگای فیدراڵی عێراق كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یه، به‌هۆی خانه‌نشینبوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی دادگاكه، نیسابی یاسایی له‌ده‌ست داوه و تا ئێسته هیچ میكانیزمێك بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامانی نوێی دادگای فیدراڵی یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه.