دوای گه‌یشتنی بارسێلۆنا به یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ دوو تیپی تر له‌سه‌ر بلیتێكی تری یاریی كۆتایی ركابه‌ریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 23:00 له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پیش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی لیڤانتێ له یاریگه‌ی سیوتات دی ڤالێنسیا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتلێتیك بیلباو ده‌بێته‌وه.
یاریی چوونی نێوانیان له یاریگه‌ی بلیباو، به 1-1 گۆڵ كۆتایی هات و ئه‌مشه‌و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
لیڤانتێ هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بێت، بگاته یاریی كۆتایی.
هه‌ردوو تیپ ئه‌م وه‌رزه له لالیگای ئیسپانیا دوو جار به‌یه‌ك گه‌یشتوون و له یاریی یه‌كه‌مدا بیلباو به 2-0 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، له یاریی دووه‌میشدا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
یاریی ئه‌مڕۆی نێوانیان ده‌بێته چواره‌م یاری له‌م وه‌رزه‌دا، كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
ئاتلێتیك بلباو براوه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی ئیسپانیایه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا له بارسێلۆنای برده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئاتلێتیك بیلباو گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی وه‌رزی رابردووی جامی شای ئیسپانیا (2019-2020)، كه هێشته ئه‌نجام نه‌دراوه و بڕیاره له‌گه‌ڵ ریال سۆسیداد به‌یه‌ك بگه‌ن.