شای موزیكی "كانتری" ئه‌مه‌ریكایی دۆلی پارتۆن كه دوێنێ به پێكوته‌ی مۆدێرنا خۆی كوتاوه، بۆ ئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بدات بۆ كوتان له دژی كۆرۆنا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا گۆرانی بۆ "ڤاكسین" ده‌ڵێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، شای موزیكی "كانتری" ئه‌مه‌ریكایی دۆلی پارتۆن، له‌سه‌ر میلۆدیی ناودارترین گۆرانیی خۆی "جۆلین"، وشه‌كه‌ی گۆڕیوه و كردوویه‌تی به "ڤاكسین". ئه‌مه له‌گه‌ڵ كوتانی به پێكوته‌ی مۆدێرنا تا هانی خه‌ڵك بدات خۆیان به‌و پێكوته‌یه بكوتن.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی پاتۆن، داوا له پزیشكه‌كه ده‌كات به مۆدێرنا بیكوتێ، دواتر له‌گه‌ڵ كوتانیدا، میلۆدیی "جۆلین" ده‌ڵێ و كردوویه‌تی به "ڤاكسین". ده‌ڵێ "ڤاكسین ڤاكسین ڤاكسین لێتان ده‌پارێمه‌وه به‌كاری بێنن.. ڤاكسین ڤاكسین ڤاكسین به‌رله‌وه‌ی ژیانتان له ده‌ست بچێ، به‌كاری بێن".
دۆلی پاتۆن كه هونه‌رمه‌ندێكی زۆر ناوداری جیهانییه، ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 75 ساڵ و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، من له ته‌مه‌ندا گه‌وره‌م و ده‌بێ به‌و پێكوته‌یه خۆم بكوتم، بۆیه داوا له ئێوه‌یش ده‌كه‌م بڕۆن و خۆتان بكوتن".
دۆلی پارتۆن له چه‌دان كاری خێرخوازیدا به‌شدار بووه، به‌تایبه‌تی له قۆناغی كۆرۆنا و بۆ تاقیگه‌كانی پێكوته‌ی مۆدێرنا به یه‌ك ملیۆن دۆلار هاوكاریی كردووه.