له كاتێكدا هێشتا هێزه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی هێرشكه‌رانی سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غدایان نه‌گرتووه، كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غدا به سیاسی كراوه، گوته‌بێژی لقی چواری پارتی له سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی لای پۆلیس هاتووه، دوور و نزیك پێوه‌ندیی به پارتییه‌وه نییه.
هێشتا پۆلیسی سلێمانی و هێزه ته‌ناهییه‌كان، هیچ كه‌سیان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د نه‌گرتووه، تا ئێسته ته‌نیا باس له كه‌سێك ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له لێكۆڵینه‌وه‌دان.
نه لاهوور جه‌نگی و نه هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر نابێت مافی ئه‌وه به‌خۆی بدات كه پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌وێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار، كامه‌ران غه‌ریب گوته‌بێژی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له دواین قسه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌غدا، هێشتا كه‌س نه‌گیراوه، ناوی كه‌سێكیش هاتووه لای پۆلیس كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و ناوه‌ی كه هاتووه و بڵاو بووه‌ته‌وه، دوور و نزیك پێوه‌ندیی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه نییه، ناوه‌كه ئاشكرایه و داوده‌زگاكان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، هیچ لایه‌ك نابێت پێش داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و دادگا بكه‌وێت بۆ لێكۆڵینه‌وه تا ده‌گه‌ن به ئه‌نجام.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و لێدوانانه كه پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ون، جگه له تێكدانی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه، هیچ سوودێكیان نییه، نه لاهوور جه‌نگی و نه هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر نابێت مافی ئه‌وه به‌خۆی بدات كه پێش لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌وێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوه‌كه ناوی سیانی و شوێنی نیشته‌جێبوونی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاشكرایه، لێره‌وه ده‌یڵێین ئه‌و كه‌سه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به پارتییه‌وه نییه.
ئێسته دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری به‌غدا، كراوه‌ته دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و لاهوور جه‌نگی بۆ مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه و دۆخه سیاسییه‌كه به‌كاری ده‌هێنێت، ماوەیەکە دۆخی ئاسایشی سلێمانی شڵەژاوە و هاووڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون، بەهۆی زۆریی ڕووداوەکان و کردەی مافیایی.
لاهوور جەنگی کە هاوسەرۆکێکی یەکێتییە و زیاتر وەک بەرپرسی دژەتیرۆر دەردەکەوێ، بۆ شاردنەوەی ئەو کەموکوڕیانە سێ کەسی گرتووە کە بە گوتەی خۆیان پارتین و لە خۆیانەوە دۆسیەی غالب محەمەدیان خستووەتە سەریان، ئەوەی جێی سەرسڕمانە، ئەم شڵەژانەی لاهوور پێوەندیی بەو دۆسیەیەوە نییە کە لەبارەی هێرشکردنە سەر غالب محەمەد لای پۆلیس هەیە، هەر پیاوەکانی ئەویش بوون کە لە شەوی ڕووداوەکەدا ڕێیان نەدا پۆلیس هێرشبەرەکە بگرێت، بەڵام چاودێرانی تەناهی ئەمە بە سەرەتایەکی مەترسیدار دەزانن کە حزب بۆ شاردنەوەی بۆشاییە تەناهییەکانی سنوورەکەی، تۆمەتباری سەرەکی بشارێتەوە و خەڵکی تر تێوەبگلێنێ.
وشه/ سلێمانی