بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی، داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلە كۆنەكان دەكات سەردانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەریان.
ئەمڕۆ پێنجشەم چواری ئادار، بەپێی نووسراوێكی عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستانی هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی 1 لە یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە هەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوار مۆدێلی كۆنن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاكان بكەن.
ڕوون كراوەتەوە، ئەو سەردانەی خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامادەكردنیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ.
بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ ئەو نووسراوە، مەبەست لە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە كە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەپێی ڕێنوێنی وەزارەتی ناوخۆ، مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكە نزمە و ناتوانرێ تۆمار بكرێت، واتە هیچ سەرەتایەكی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ نییە.