زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ناو راگه‌یاندنه‌كان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه كه‌من ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی نه‌به‌ستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی حزبێك یان كه‌سێكی نزیكی خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه، رووبه‌ڕووی كوشتن بوونه‌ته‌وه. ئه‌و نموونه‌یه ته‌نیا له كه‌ناڵی كوردسات هه‌یه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوو لاهوور جه‌نگی ده‌ستی به كه‌ناڵه‌كه‌دا گه‌یشتووه.
لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كی زیندوو به‌ته‌واوی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، جگه له‌وه‌ی ڕه‌نگه هه‌بن له پشتی په‌رده‌وه به دۆخه‌كه رازی بوون، یان كوژراون و ئاشكرا نه‌كراون.
ئه‌و كارمه‌ند و بێژه‌رانه‌ی كه به‌ده‌ستی لاهوور جه‌نگی كوژراون
ئه‌و كارمه‌ند و بێژه‌رانه‌ی كه به‌ده‌ستی لاهوور جه‌نگی كوژراون یان تووشی ده‌رده‌سه‌ری هاتوون، به لێزانانه به‌بێ ئه‌وه‌ی گومانێكیان له‌سه‌ر بگوترێ، ده‌كوژرێن و ده‌ڕۆن و دۆسیه‌كه‌ش وه‌ك بڵێی نه‌بووبێ، زیندووترین نموونه بۆ ئه‌وه دۆسیه‌ی لانه محه‌مه‌د و ئامانج بابانی هاوسه‌ریه‌تی.
كه دوای هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، روون بووه‌ته‌وه كه ده‌ستی ماڵی جه‌نگی له كوشتنهكهیاندا هه‌یه و ده‌گوترێ لانه پێش كوشتنی لای هاوڕێكانی گوتوویه‌تی، پۆڵادی برای لاهوور وازی لێ ناهێنێ.
هێشتا چه‌ندان زانیاری به ته‌مومژاوی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام به بڕوای شاره‌زایان ناشێ ڕێكه‌وت بێ حه‌وت بۆ هه‌شت ڕووداو له‌ناو یه‌ك كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆن روو بدات و هیچی له پشته‌وه نه‌بێ.
سه‌رنج بده‌نه سه‌ر ئه‌و زانیارییه كه "وشه" له زاری كارمه‌ندێكی پێشووی كه‌ناڵی كوردسات وه‌ری گرتووه، "كاتێك لاهوور جه‌نگی هێشتا مێردمنداڵ بووه، هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوویه‌تی بۆ گه‌ڕان، به‌تایبه‌تی بۆ ناو میدیاكار و ڕۆشنبیران. به‌هۆی زۆریی سه‌ردانه‌كانیان بۆ كوردسات، چاوی به پێشكه‌شكارێكی ئه‌وێ ده‌كه‌وێ و دڵی ده‌ڕفێنێ و ئیتر نزیكی ده‌بێته‌وه و ده‌یخوازێ. به‌مه‌ش ئه‌و ژنه بۆ هه‌میشه واز له پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌هێنێ، چونكه بووه‌ته هاوسه‌ری كه‌سێكی ته‌ناهی كه نابێ له پیشه‌یه‌كی وادا بێت".
ئیتر ته‌واوی چیرۆكه‌كانی تر به هه‌ڕه‌شه له مێرد، باوك، برای خاتوونه پێشكه‌شكاره‌كان ته‌واو بوون
له دوای ئه‌و رووداوه‌وه، ئیتر ته‌واوی چیرۆكه‌كانی تر به هه‌ڕه‌شه له مێرد، باوك، برای خاتوونه پێشكه‌شكاره‌كان ته‌واو بوون و هه‌ندێكیشیان به‌رز بوونه‌ته‌وه بۆ دۆخی خراپتر له هه‌ڕه‌شه.
یه‌كێك له پێشكه‌شكاره هه‌ره به ئه‌زموونه‌كانی كوردسات كه له ته‌له‌ڤزیۆنی خاك ده‌ستی پێ كردووه، بریتییه له له‌یلا عه‌لی. وێڕای ئه‌و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه‌ی هه‌یبوو، بڵاو كرایه‌وه كه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كوشتووه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كوڕانی جه‌نگییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرا و دواتر له‌ناو برا.
گۆران محه‌مه‌د یه‌كێك بوو له پێشكه‌شكاره گه‌نجه‌كانی كوردسات، به‌هۆی تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ كچه‌كانی كوردسات، له‌لایه‌ن كوڕه‌كانی جه‌نگی به رووداوێكی هاتوچۆ له ناو برا.
دوا جاریش دێینه‌وه سه‌ر دۆسیه‌ی لانه محه‌مه‌د پێشكه‌شكاره‌كه‌ی به‌یانیانی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردسات كه به خاڵه‌كه‌ی ناوچاوانی ده‌ناسرایه‌وه، هاوسه‌ری ئامانج بابانی بوو كه پێشكه‌شكارێكی پێشكه‌وتووی ته‌له‌ڤزیۆنی نالیا بوو. دوو ئاشقی یه‌كتر بوون، ته‌نانه‌ت چیرۆكی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كه ماره‌ییه‌كه‌یان گۆرانیی "په‌پووله‌ی ئازادی"ـی مه‌زهه‌ری خالقی بوو، ده‌نگی دابووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م خۆشه‌ویستییه قووڵه دادی نه‌دان و ڕێی ژیانیان برده دادگا، بۆ ئه‌وه‌ی جیا ببنه‌وه، به‌ڵام پێش بڕیاره‌كه، هه‌رسێكیان بوونه قوربانیی فیشه‌ك و چیرۆكه‌كه به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیس، ئامانج لانه و منداڵه سێ ساڵییه‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر زنجیره‌ی ڕووداوه‌كانی ناو كوردسات و ژماره‌ی ئه‌و خاتوونانه‌ی له‌وێ تووشی هه‌ڕه‌شه بوون به‌هۆی ده‌زگه‌ی زانیارییه‌وه، زۆرن، به‌ڵام "وشه" كۆمه‌ڵێك نهێنی تری بۆ راپۆرته‌كانی داهاتوو هه‌ڵگرتووه.
ئێسته دوای ئه‌و هه‌موو تاوانه و كێشه‌ی بۆ كه‌ناڵه خۆی و كارمه‌ندانی خۆیانی دروست كردووه و كوشتوویه‌تی، لاهوور جه‌نگی سه‌رده‌سته‌ی تاقمی خۆفرۆش و خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر باسی دادگا ده‌كات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و باسكردنه‌ی دادگای به‌ته‌واوی سه‌ركۆنه كرا و وه‌بیری هێنرایه‌وه كه هێشتا ئه‌و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی باسی سه‌ربه‌خۆی دادگا بكات، پێویسته جارێ له قاڵبی هه‌رزه‌یی خۆی بێته ده‌ره‌وه تا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ و قسه بكات.