نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له ژووری هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق رای گه‌یاند، پێویسته له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی هه‌یه، ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئه‌نجام بدرێ.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه له ژووری هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامیان داوه، له ناوچه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بووه نه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ته‌ناهیی هه‌یه یان پێشمه‌رگه‌ی لێیه.
روونیشی كرده‌وه، له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه له نێوان سوپا و پێشمه‌رگه هه‌یه، بۆشایی ته‌ناهی هه‌یه و داعش له‌و سنووره له جموجووڵدایه، بۆیه پێویستی به ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش هه‌یه.
وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه له‌و ماوه‌یه داعش زیاتر ھێرشی كردووه‌ته سه‌ر ھێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و نه‌ھاتوون بۆ لای ھێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه وھێزه عێراقییه‌كان ھه‌ر كاتێك ئۆپراسیۆن پێویست بوو، به‌ھاوبه‌شی ده‌كرێت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم