ئه‌وه شیرین یونس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه له فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئێسته كار بۆ تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ده‌كات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه به ئاست نزم له ناو خه‌ڵكی كۆیه ناسراوه له هه‌مانكاتدا چه‌ندان دۆنم زه‌وی داگیركردووه.
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "ئه‌م جۆره په‌رله‌مانتاره له هه‌ر وڵاتێكی تر بوایه سه‌ره‌تا ده‌خرایه ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه ئینجا دواتر ده‌كرایه كونجی زیندانه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لاهوور و تاقمه‌كه‌ی چۆن له رووتان دێت باسی یاسا و دادگا بكه‌ن، ئێوه‌یه‌ك كه موڵكی گشتی داگیر ده‌كه‌ن و دواتریش ده‌یفرۆشنه‌وه. ده‌شڵێ" ئا ئه‌مه نموونه‌ی كادیری په‌روه‌رده‌كراوی قوتابخانه‌ی لاهووره كه دواتر كراوه به په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
لیزا له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینه‌ی لێدوانێكی پێشووی ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكاری بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانتاره چووه‌ته دادگا، چونكه پێشتر ئه‌و پارێزه‌ره ده‌یان زانیاری و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر شیرین بڵاو كردبووه‌وه كه موڵكی گشتیی له كۆیه داگیركردووه و چه‌ندان زه‌وی زێده‌ڕۆی هه‌یه.