ماوه نا ماوه‌یه‌ك نیو سه‌رۆكی یه‌كێتی، له‌پێناوی چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ئه‌نجامدانی كاره بازرگانییه‌كانی به‌نهێنی، نووسینێك یان هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌وا دژی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له رێی میدیا سێبه‌ره‌كانیه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
پێنجوێنییه‌كان نایشارنه‌وه، "بۆ بچووكترین ده‌ستكه‌وتنی كار له سنووری پێنجوێن و مه‌رزه‌كانی باشماخ و سه‌یرانبه‌ن، ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرووپی لاهوور رێك بكه‌ون و جگه له‌وه مه‌حاڵه هیچ كارێك ئه‌نجام بدرێت".
عه‌تا یاسین رۆشنبیر و دانیشتووی شارۆكه‌ی پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندان ڕووه‌وه گرفتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه، هێشتا ئومێدێك ماوه تا هاونیشتمانیان خه‌مه‌كانیان له‌بیر بكه‌ن، به‌لاَم ماوه نا ماوه‌یه‌ك كه‌سێك به‌ناوی لاهوور كه نیو سه‌رۆكه و له‌رێی پاره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ته‌واوی جومگه هه‌ستیاره‌كانی یه‌كێتی داگیر كردووه، له‌رێی لێشاوێك میدیایی خۆی و سێبه‌ر و به‌شێك له میدیا سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتی، له‌رێی بوختان و درۆوه، تۆمه‌ت ئاراسته‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن ئه‌م كابینه‌یه سه‌رباری نه‌ناردنی بودجه و مووچه، جیاواز له‌وانه‌ی پێشتر له چه‌ندان لاوه، هه‌وڵی پێشخستنی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ژیان ده‌دات، به‌لاَم نیو سه‌رۆك كه كه‌س نازانێ هۆكار چییه و رابردووی خۆی له‌بیر كردووه، كه‌وتووه‌ته چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی ئه‌م زۆنه له‌وه هۆشیارترن به‌و چه‌واشه بكرێن .
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له سنووری پێنجوێن ته‌واوی سێكته‌ره ئابووری و بازرگانییه‌كان كه هه‌ردوو مه‌رزی باشماخ و سه‌یرانبه‌نیشی له‌گه‌ڵدایه، له‌رێی گرووپ و پیاوه‌كانی لاهووره‌وه كۆنترۆڵ كراوه و جگه له نزیكه‌كانی خۆیان، هیچ كه‌سێكی تر بۆی نییه داوای كار یان وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر و دانانی كۆمپانیا بكات.
هاوكات ئه‌ژی كه‌ریم بۆ "وشه" رای گه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك دانیشتووی سنووری پێنجوێن بێت، ئه‌و راستییه ده‌زانێ كه كه‌س نییه بێ پشتگیریی یه‌كێتی و بانده‌كه‌ی لاهوور له سنووره‌كه‌ماندا، بتوانێ یان كاری ده‌ست بكه‌وێت له مه‌رزی باشماخ، چونكه ته‌واوی كاره‌كانی ئه‌وێ هه‌ر له كرێكارییه‌وه تا حه‌ماڵی و دانانی نووسینگه‌ی كاروباری بازرگانی و كۆمپانیاكانی وه‌رگرتنی باج، نیو هاوسه‌رۆك كۆنترۆڵی كردوون.
روونیشی كرده‌وه، "ئه‌مه گرفته گه‌وره‌كه‌ی بێكارانی پێنجوێنه، واته تا نه‌بیته یه‌كێتی و سه‌ر به‌لاهوور نه‌بیت، ئێسته هیچ كارێكت ده‌ست ناكه‌وێت".
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانی و هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاَتی كوردستان، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی گرووپه‌كه‌ی لاهووره‌وه له‌ناو یه‌كێتی، چه‌ندان خیانه‌تی تێدا ئه‌نجام دراوه و زیندووترینیان راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به‌ئێران بوو.