زۆرینه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له ناوچه‌كانی باشووری كوردستانن و سه‌رقاڵی نانه‌وه‌ی كێشه‌و ئاژاوه‌ن، خه‌ڵكی سووریا و باكوری كوردستانن، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ناوچه‌كانی شارباژێڕ و ماوه‌ت و زۆرینه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوونیان هه‌یه، زۆرینه‌یان خه‌ڵكی سووریا و باكوری كوردستانن و كه‌متر خه‌ڵكی باشووریان تێدایه.
به‌پێی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌ناو په‌كه‌كه‌دان و گومرگ و سه‌رانه له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرن، خه‌ڵكی سووری و باكورن كه له‌و دوو شوێنه‌وه دێن له هه‌رێمی كوردستان كێشه ده‌نێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه عوسمان سێده‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌و جێگه‌یانه دانێن ئه‌وكات ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه زیاتر ده‌بێت.
روونیشی كرده‌وه كه هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كاتێك چه‌كدارێكی په‌كه‌كه گومرگ له هاووڵاتییه‌ك ده‌سه‌نێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت ڕه‌نگه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دوابێت، به‌ڵام كابرای سووری یان توركی كه ڕۆیشت هیچ له‌دوای خۆی جێناهێڵێت.
سێده‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌كه‌كه كاتێك كوردێكی هه‌رێم ده‌باته قه‌ندیل، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێمێنێته‌وه ڕه‌نگه بۆچوونی بگۆڕێت، بۆیه ئاسانتره له‌وه‌ی ریزه‌كانی په‌كه‌كه جێبێڵێت وه‌ك له‌وه‌ی كه‌سێكی سووری كه شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه نییه.
وه‌ك هاووڵاتییان و چاودێران ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، په‌كه‌كه له سووریا‌و توركیاوه خه‌ڵك ده‌هێنێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و كێشه ده‌نێته‌وه، داهاتی نایاساییش له ڕێگه‌ی سه‌رانه وه‌رگرتن و گومرگه‌وه بۆ حزبه‌كه‌ی كۆده‌كاته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا