جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات، تا دێ مه‌ترسییه‌كانی داعش زیاتر ده‌بێ و داوایش ده‌كات پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق هاوئاهه‌نگى بكه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، تیرۆریستانی داعش له كۆتاییه‌كانی ساڵی پێشوو و له دوو مانگی ئه‌مساڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستیان به‌جموجۆڵ و كرده تیرۆرستییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه .
زیاتر گوتی، تادێت مه‌ترسیی و جووڵه‌ی داعش له عێراق و سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان زیاتر ده‌بێ، به‌جۆرێك داعش ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاره‌كان نه‌ماوه، ئه‌گینا له‌نێوان شاره‌كانی عێراق و له‌سنووری ناوچه كوردستانییه‌كان بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
داعش له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه مه‌ترسیان بۆ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه
به بڕواى شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌گه‌ر وابڕوات و هاوئاهه‌نگی نه‌بێ له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپا، مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه زیاتر ده‌بێ.
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی عێراق و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه مه‌ترسیان بۆ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه، بۆیه ئه‌و په‌یامه‌شمان به عێراق و رۆژئاوایش گه‌یاندووه.
ئه‌و لێدوانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له كاتێكدایه كه له‌م هه‌فته‌دا فڕه‌نسا داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌په‌له كۆببێته‌وه و هه‌نگاوی رژد بنێ بۆ ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی