له‌سه‌ر به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی نالیا له سلێمانی، لاهوور جه‌نگی هه‌ڕه‌شه له چاودێرێكی سیاسیی ده‌كات و له‌لایه‌ن چه‌ندان كه‌سیش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێ.
شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی لاهوور جه‌نگی له دادگاكانی كوردستان، هه‌رێم جه‌مال چاودێری سیاسیی به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی نالیا له سلێمانی كردووه و قسه‌ی له‌سه‌ر له‌سه‌ر باردۆخی سلێمانی كردووه، به‌ڵام دوای به‌رنامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چواری ئادار، هه‌رێم جه‌مال چاودێری سیاسیی له سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته ده‌وام له قایمقامییه‌تی سلێمانی كه ئه‌و نوێنه‌ری په‌روه‌رده‌یه له‌وێ و ده‌وام ده‌كات، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌كانی به‌رده‌م قایمقامییه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێ.
ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی له‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه
ئه‌و گوتی، "له‌كاتی چوونم بۆ ده‌وام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه له‌به‌رده‌می قایمقامییه‌ت وه‌ستابوون جنێو به پارتی دراوه و رووی ده‌میان له‌من كردووه، هه‌روه‌ها پێم گوتراوه چۆن ده‌بێ قسه له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بكه‌ی".
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و حاڵه‌ته چه‌ند جارێك تا دوای نێوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه و دواتر یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئه‌و پرسه‌گه‌یه پێی گوتووه "ئه‌گه‌ر خواشت له‌پشت بێ ده‌تكوژم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌سه‌ر یه‌كێتی كردووه".
هه‌رێم جه‌مال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی له‌و هه‌ڕه‌شانه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك خۆی وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه ئاسایش بوون و ئێسته ژیانی له مه‌ترسیدایه.
هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌كه‌سێك له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه تێیدا باسی دۆخی شاره‌كه‌ی ده‌كات و ڕه‌خنه ده‌گرێ له‌كاتێكدایه كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆرجار لافی دیموكراسی و رای ئازاد له سنووری سلێمانی لێ ده‌دات.