شەپۆلێکی بەفر و باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە

:: AM:09:12:05/03/2021 ‌
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو تاكو به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شەپۆلێکی بەفر و باران، زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئادار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه‌، "لە 24 سه‌عاتى ڕابردوودا و تاکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و باران، زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرته‌وه‌ و پێشبینی دەکه‌ین ئەمڕۆیش باران بارین لە هەندێك ناوچە بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت."

ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "بارانى 24 سه‌عاتى ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ بووه‌، /پیرمام دڵۆپ دڵۆپ - بارزان 2.4 ملم - سۆران 1.4 ملم - سمێلان 0.8 ملم - مێرگەسۆر 1.6 ملم - سیدەکان 1.6 ملم - حاجى ئۆمەران 9 ملم - سلێمانى 0.2 ملم - هەڵشۆ 0.2 ملم - دهۆك 3.7 ملم - زاخۆ 5.0 ملم - شاریا 2.0 ملم - کانى ماسى 11.8 ملم - ئاکرێ 0.6 ملم - بامەڕنێ 5.8 ملم - کەرکووك دڵۆپ دڵۆپ/".
 
ئاشكرا كراوه‌، "له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان بارانەکەی شەوی ڕابردوو هەورە برووسکەیشی لەگەڵدا بووه‌، جگە لە باران و هەورە برووسکەکانیش لە شارۆکەی حاجی ئۆمەران بەفر باریوە و سروشتی ناوچەکەی بەتەواوی سپی پۆش بووه‌".

ڕۆژی 17ـی شوبات شەپۆلێكی بەفربارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەو هۆیەوە لە زۆری ناوچەكان بەفر باری، پلەكانی گەرمی لەناو سەنتەری شارەكان دابەزی بۆ سفر پلەی سەدی.


وشە - محەمەد میران