له دوو ساڵی رابردوو تا ئێسته له شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى زیاتر له 15 كادیر و ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و هه‌ندێك له‌وانه له رێگه‌ى نامه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و به گوته‌ى خۆشیان به‌هۆى ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسه‌كان هیچ لێپرسینه‌وه و سزایه‌ك به‌سه‌ر بكه‌رانی ئه‌و تاوانه نه‌سه‌پێنراوه.
ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به ئاشكرا و به رۆژى رووناك، هه‌ندێكیان له ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، هه‌ندێكیشیان چونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كانیان و هه‌ندێكیش له‌وانه به ئۆتۆمبێل هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و دواتر كه‌سه‌كه هه‌ڵهاتووه و رۆیشتووه و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه گیراون، به‌هۆى نزیكیان له به‌رپرسان و ده‌ستوه‌ردان له كه‌یسه‌كانیان كراوه و ئازادكراون.
بڵند فاتیح، كادیرى پارتى له سنورى لقى چوارى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، له به‌رده‌م شه‌قامى زانكۆى سلێمانى كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه وێنه‌ى مام جه‌لالى له‌سه‌ر بوو هاته سه‌ر رێگه‌م و داواى پاره‌ى لێكردم و هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردم، دواتر هه‌ڵهات و رۆیشت، سكاڵام له پۆلیس تۆماركرد و دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێ هاتن و رۆشتنكرا، براى به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى ده‌ستى وه‌ردایه كاره‌كه و دواتر ئه‌و كه‌سه ئازادكرا.
بڵند له شه‌وى 14ى تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2019 له‌سه‌ر رێگه‌ى زانكۆى سلێمانى له نزیك ماجدى مۆڵ هێرشی كرایه سه‌رى و هه‌ڕه‌شه‌ى لێكرا.
بكه‌رانی ئه‌و هێرش و تاوانانه گیراون و دواتر به ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسان ئازادكراون
یه‌كێك له‌و كادیرانه‌ى تر كه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سووتێنرا، خه‌لیل ئیبراهیم، له رۆژى 26ى كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2019 له گه‌ڕه‌كى كوردسات له شارى سلێمانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى سوتێنرا، هه‌رچه‌نده هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌س نه بوو، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له دۆسیه‌كه كرد، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.
هه‌رێم جه‌مال، یه‌كێكى تره له‌و كادیرانه‌ى كه رۆژى چواری ئه‌م مانگه ئادار/مارس له ناو باڵه‌خانه‌ی قائیمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى له لایه‌ن به‌رپرسێكى ئاسایشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه.
حسێن مام ئه‌نوه‌ر، بەرپرسی ناوەندی چەمچەماڵ بە "وشە"ی راگەیاند، له 22 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2020 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیان له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تێزابى پێدا كرا و زیانی زۆر به‌ركه‌وت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه دوو ئه‌ندامى تر‌ى پارتى له مانگی 10 و 11ی ساڵی ڕابردوو، له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
خۆشناو ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسى لاوانى ڕاپه‌ڕین، ساڵى رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراو دواى هه‌ڕه‌شه‌كه‌ش گیرا و خرایه گرتووخانه‌وه، دواتر ئازادكرا.
هەروەها لە ساڵی 2019 رۆژنامەنووسێکی کوردستان تیڤی لە قەڵادزێ هەڕەشەی لێکرابوو لە لایەن چەند کەسێکەوە و هەوڵدرابوو هێرشی بکەنە سەر.
ژیانی كادیر و ئه‌ندامانی پارتی پارێزراو نییه و به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان
بورهان عه‌بدوڵا، به‌رپرسى به‌شى یاسایی له لقى چوارى پارتى دیموكراتی كوردستان له سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌داخه‌وه له ماوه‌ى رابردوو تا ئێسته ژماره‌یه‌كى زۆر له كادیر و ئه‌ندامانى پارتى له سنوره‌كه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه، كادیرمان هه‌یه نارنجۆك كراوه به ده‌رگاى ماڵه‌كه‌یانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه.
زياتر گوتی، زۆرێك له كادیر و ئهندامانهكانمان به تایبه‌تى له ده‌وروبه‌رى سلێمانى رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و به‌شێك لهوانهشى له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سانى نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و نازانرێت كێن ئه‌وانه‌ى و په‌یج و ئه‌كاونته‌كان ساخته‌ن.
ئەو کادیر و ئەندامانی پارتی کە لە سلێمانی هەڕەشەیان لێکراوە، هەندیکیان زیانی ماددیشیان بەرکەوتووە و هیچکام لەوانە لایەنە ئەمنییەکان سزای کەسیان نەداوە لەوانەی هەڕەشەیان کردووە و هەندێکیش کەیسەکانیان داخراوە و بەرپرسی باڵاش دەستوەردانی کردووە.
هێرش و په‌لاماردانی كادیر و ئه‌ندامانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ر به حزبه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی سلێمانی نین، له كاتێكدایه كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئازادی و فره‌یی له سلێمانی ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگه‌ی پرسیار و گومان له‌سه‌ر ئه‌و ئازادییه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى.