هه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی وێلزی به‌ریتانیا بوونه‌وه‌رێكی نامۆ له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریا دۆزرایه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی حه‌وت مه‌تر ده‌بێ و كێشی چوار تۆنه و به وه‌حشی ده‌ریا ناوی براوه، زانایانیش تووشی سه‌رسڕمانبوون و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره.
بوونه‌وه‌ره‌كه نه‌هه‌نگ نییه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه و تا ئێسته‌یش زانایان نه‌یانتوانیوه ناسنامه‌ی به وردی ئاشكرا بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نموونه‌ی جه‌سته‌یان وه‌رگرتووه و له تاقیگه‌كان به‌رده‌وام له لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری.
ماتیۆ وێستفێلد كه یه‌كێكه له تیمی توێژه‌ران كه خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بوونه‌وه‌ره دووپاتی كرده‌وه، كه زۆر قورسه ناسنامه‌ی ئاشكرا بكرێ، ئه‌و به مردوویی ته‌نیا ته‌رمه‌كه‌ی هاتووه‌ته كه‌ناری ده‌ریا، جه‌سته‌یشی تێكچووه، به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له نێو ده‌ریا و نه‌خواردن و جووڵه‌نه‌كردنی، به‌شێكی جه‌سته‌یشی له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره‌كانی تره‌وه خوراوه.
ئه‌وه‌ی كه له جه‌سته‌ی ماوه‌ته‌وه زیاتر ئێسكه‌په‌یكه‌ری بوونه‌وه‌ره‌كه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری قورس‌تر بێ و به ئاسانی نه‌توانرێ ناسنامه‌ی ئاشكرا بكرێت، به تایبه‌ت كه ئه‌و جۆره بوونه‌وه‌ره پێشتر نه‌بینراوه و نه‌ناسراوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه.