كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق جارێكی تر ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانی له نێوان قه‌واره‌كانی سیاسی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ سه‌ره‌تای مانگی ئایار/مایۆ درێژ كرده‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته 27 هاوپه‌یمانی تۆماركراون.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئاماده‌كارییه‌كانیش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نه‌هاتووه، دوای چه‌ندان جاریش كۆتاییهاتنی واده‌ی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانییه‌كان له نێوان قه‌واره سیاسییه‌كانی عێراق، كه‌چی ئه‌مجاره تا مانگی ئایار/مایۆ درێژكرایه‌وه، به‌و ئامانجه‌ی كه ده‌رفه‌تی ته‌واو به لایه‌نه‌كان بدرێ، تا بتوانن گفتوگۆ بكه‌ن و هاوپه‌یمانی نوێ له كۆمسیۆن تۆمار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێسته 27 هاوپه‌یمانی و 235 حزبی سیاسی تۆماركراون و به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كانیش، لیستی قه‌واره‌كان كه‌می كردووه، كه پێشتر زیاتر له 300 قه‌واره خۆیان له كۆمسیۆن تۆمار كرد، به ئامانجی به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كه.
دواتر هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ن ئوسامه نوجێفی جێگری پێشووی سه‌ركۆماری عێراق ڕاگه‌یه‌نرا، كه هاوپه‌یمانییه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی خۆی ده‌بێ و جه‌مال زاری سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌بێت.
نوجێفی له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ جه‌مال زاری لێگه‌یشتنی ته‌واومان له نێواندا هه‌یه و پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.