بەرپرسێكی گۆڕان دەستی لەكار كێشایەوە

:: AM:09:09:06/03/2021 ‌
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بەهۆی كەمبوونەوەی دەنگەكانیان لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوو، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەموو شەشی ئادار، عەبدولڕەحمان موهەندیس سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی  گۆڕان، لە نووسراوێكی فەرمی بۆ ڕێكخەری بزووتنەوەكەی بەرزی كرووەتەوە و تێدا هاتووە، پاش شكستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018، لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا گوتم پێویستە ددان بە شكستەكاندا بنێین و داوای لێبوردنیش لە خەڵك و جەماوەری گۆڕان بكەین، ڕووی قسەكانم لە بەڕێز رێكخەری گشتی كرد و داوام لێ كرد دەست لەكار بكێشێتەوە لەگەڵ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، ئامادەیی خۆشم پێشان دا بەیەكەوە لەگەڵ ئەوان دەست لەكار بكێشمەوە، بەڵام ئەوان نەیانكرد.

زیاتر بزووتنەوەكە دوور نەكەوێتەوە لە خەڵك
باسی لەوەش كردووە، ئەو كاتە مەبەستم ئەوەبوو زیاتر بزووتنەوەكە دوور نەكەوێتەوە لە خەڵك و لەو پرەنسیپ و ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە، بەڵام بەداخەوە وەڵامیان نەبوو، هەموو هەوڵ و ئارامییەكانم بێ هوودە و بێ سوود بوو.

ڕوونی كردووەتەوە، ئەمجارەش لە هەڵبژاردنی داهاتوودا گۆڕان تووشی شكستی قورستر دەكەنەوە، بۆیە تا زیاتر نەبم بە بەشێك لەو شكست و بێ هەڵوێستی و لاوازیی ئەدا و بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكە، بەر لە سێ مانگ لە نامەیەكی دوو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆم دا، وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی خۆم لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشكەش بە بەڕێزان رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی كردووە.





وشە - رامیار جەواد