له‌كاتێكدا هه‌موو دنیا سه‌رقاڵی ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه كه ملیۆنان كه‌سی كردووه‌ته قوربانی و ئاماژه به چین ده‌كرێت، كه‌چی ئه‌مجاره‌یش نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له‌و وڵاته ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای گرته‌وه و هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه به وڵاتی چین ده‌چن و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت. كه‌چی ئه‌مڕۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز هه‌ر له وڵاته‌یه. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چینیش ده‌ڵێ له هه‌رێمی سیچوان كه به‌رهه‌مهێنه‌ری گۆشتی به‌رازه له‌و وڵاته، 38 به‌رز تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بوون.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و گونده‌كانی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز له هه‌رێمی سیچوان 38 به‌رازی له‌ناو بردووه، ئه‌و هه‌رێمه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری گۆشتی به‌رازه له چین، بۆیه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به رژده‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن تا كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن و زیاتر بڵاو نه‌بێته‌وه.
له هه‌فته‌ی رابردوویشدا چین رای گه‌یاندبوو، له هه‌رێمی یۆنان له باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه، ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز بڵاو بووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ن به رێژه‌كه‌ی بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌درێ كه چین گه‌وره‌ترین وڵاتی دنیایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی به‌راز و هه‌نارده‌كردنی. له ساڵی 2019یشدا به‌هۆی نه‌خۆشیی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازه‌وه، زیانێكی زۆر به‌و وڵاته كه‌وت.