ئەمەریكا نزیكەی دوو تریلیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی دارایی خەڵك تەرخان كرد

:: AM:10:16:07/03/2021 ‌
پڕۆژەی گەورەی پاڵپشتی دارایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و پاڵپشتی دارایی خەڵك، بە قەبارەی تریلیۆنێك و 900 ملیار دۆلار پەسند كرا. 50 دەنگی ئەنجوومەنی پیران بە بەڵێ دەنگیان بە پڕۆژەكە دا و 49 دەنگیش دژی پڕۆژەكە بوون.

ئەم پڕۆژەیە لە لایەن جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا داڕێژراوە و بە ئامانجی یارمەتیدانی خەڵكی ئەمەریكا پێشكەش كراوە. پارتی دیموكراتی ئەمەریكا بەر لەوەی پڕۆژەكە بگاتە كۆنگرێس، تا ئاستێك هەمواری پڕۆژەكەی كردەوە تا بتوانێ دەنگی زیاتر مسۆگەر بكات.

دوای مشتومڕێكی زۆر لەبارەی مووچەی بێكاری، دیموكراتەكان بڕەكەیان لە 400 دۆلار بۆ هەر هەفتەیەك بۆ 300 دۆلار كەم كردەوە، بە پێی پڕۆژەكەش یارمەتییەكە تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

چەكی هەزار و 400 دۆلاری بۆ ئەوانە خەرج دەكرێت كە داهاتیان بەرز نییە.

بەگوێرەی بی بی سی، هەر بەپێی پڕۆژەكە، چەكی هەزار و 400 دۆلاری بۆ ئەوانە خەرج دەكرێت كە داهاتیان بەرز نییە.

كۆرۆنا لە ئەمەریكا 523 هەزار كەسی كوشتووە و 29 ملیۆن كەسیش كۆرۆنایان گرتووە كە بەشی زۆریان چاك بوونەتەوە، كاریگەرییەكانی كۆرۆنا رێژەی بێكاری لە ئەمەریكا بەرز كردەوە و ئێستە رێژەی بێكاری 6.2%ـە.



وشە - سلێمان تاشان