به‌هۆی خۆنوێكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا و دروستكردنی خۆگونجاندنێك له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی منداڵان، وایكردووه ڤایرۆسه‌كه تووشی منداڵانیش ببێت كه ئه‌مه له سەرەتای سەرهەڵدانیدا نه‌بوو، چه‌ند ڤاكسینێكیش دروست كراون كه به‌شێكیان كاردانه‌وه‌ی خراپیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دروست ده‌بێ ئایا به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه تازه‌یه بۆ منداڵان گونجاوه؟
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشیی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌م ڤاكسینه تازه‌یه كه بۆ كۆرۆنا دروست كراوه، به‌گوێره‌ی ڕێنوێنییه‌كانی كۆمپانیای دروستكه‌ر، به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، به‌ڵام هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆ منداڵان و بتوانین بۆ منداڵانی به‌كار بهێنین.
ڤاکسینی کۆرۆنای نوێ تا ئاستێک گونجاوە کە تەمەنی نەگاتە خوار 16 ساڵ
زیاتر گوتی، ڤاكسینه نوێیه‌كه به‌كار هێنراوه بۆ منداڵانی سه‌روو ته‌مه‌ن 16 ساڵ، بۆیه ناتوانین بۆ منداڵانی خوار ئه‌و ته‌مه‌نه به‌كاری بهێنین، له هه‌رێمی كوردستانیش بۆ هیچ منداڵێك تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه و ناكرێ تاقیش بكرێته‌وه، چونكه زیانێكی زۆر به منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ منداڵان به‌كار نه‌هێنرێت، مه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته سه‌روو 16 ساڵان، چونكه ڤاكسینه‌كه پێشتر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌شتووه‌ته 16 یان سه‌رووتر به‌كار هاتووه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نه‌بووه، بۆیه ته‌نیا له ته‌مه‌نی گونجاو به‌كار ده‌هێنرێت.