حاجی مێرگه‌سه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ناوچه‌ی مه‌سیحییه‌كانی پاراست و خاچی سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌كی دانایه‌وه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" ده‌ڵێ، ئاره‌زووم ده‌كرد ئه‌مڕۆیش خاچێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش پاپا بكه‌م و پێی بڵێم، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌پارێزێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، حیساب بۆ قسه‌ی ئه‌وانه ناكه‌م كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن به هی سوپا یان لایه‌نی تر.
-ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان ڕۆژێكی مێژووییه و پاپای ڤاتیكان لێره‌یه، ڕه‌نگه بۆ تۆش جیاواز بێ، به‌تایبه‌ت كه پاڵه‌وانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خاچی یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان بووی له‌كاتی شه‌ڕی داعش، ئه‌مڕۆیش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ڕوونی گوتی ئه‌وه پێشمه‌رگه بوو خاچی سه‌ر كه‌نیسه‌كانی گه‌ڕانده‌وه شوێنی خۆیان؟
بێگومان ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش شانازی به‌و كاره‌وه ده‌كه‌م كه من كردوومه، خاچی سه‌ر یه‌كێك له كه‌نیسه‌كانم گه‌ڕانده‌وه بۆ شوێنی خۆی له‌كاتی شه‌ڕی داعشدا، ئه‌مڕۆیش ئاره‌زووم ده‌كرد له‌ناو یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری خاچێكی تایبه‌ت پێشكه‌شی پاپای ڤاتیكان بكه‌م و پێی بڵێم، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی ده‌پارێزێت، پێشمه‌رگه رابه‌رێكی هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك بارزانییه.
-به‌رزكردنه‌وه‌ی خاچه‌كه چۆن بوو كه دواتر بووه جێی باسی میدیاكانی ده‌ره‌وه‌یش؟
له‌وكاته‌ی شه‌ڕ هه‌بوو له سنووری باتنا، مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئێمه كه شه‌ش هه‌مه‌ڕ بووین و چووینه ناو باتنا كه ئه‌وكاته ناوچه‌كه هه‌موو بۆمبڕێژ كرابوو، ته‌نانه‌ت هه‌موو حه‌ڵقه‌كانی ئه‌و بۆمبانه‌ی دانرابوون زۆر به ئه‌سته‌م ده‌رده‌هێنران، به‌ڵام به‌هۆی شاره‌زایی من ڕێیه‌كمان كرده‌وه تا بچینه ناو باتنا، له‌وێ داعش خۆیان ئاماده كردبوو بۆ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی گه‌وره بووینه‌وه، داعش شكا و چه‌ندان كوژراویان لێ به‌جێما، دوای سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه، نوێنه‌ری ڤاتیكان و هۆڵه‌ندا و چه‌ندان وڵاتی تر نوێنه‌ریان نارده ئه‌وێ، چه‌ندان كه‌ناڵی راگه‌یاندن رووماڵیان ده‌كرد، به‌ڵام یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان خاچه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌مابوو، به‌ڵكو به‌سترابوو به یه‌كێك له بۆمبه‌كانه‌وه تا ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ بدات بۆمبه‌كه بته‌قێته‌وه، به‌ڵام من به‌هۆی سیمێكی پشتم قولابێكم هه‌ڵدا و خاچه‌كه‌م ڕ‌اكێشا و بۆمبه‌كه نه‌ته‌قییه‌وه، ئه‌و دیمه‌نه بۆ ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی ده‌ره‌وه كه له‌وێ بوون، زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو، بۆیه چه‌ندان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كردم و لێیان پرسیم بۆچی ئه‌و كاره‌ت كرد؟ منیش گوتم سه‌رۆك بارزانی وای فێر كردووین هیچ پێكهاته‌یه‌ك جێنه‌هێڵین و هه‌موویان وه‌ك یه‌كتر بپارێزین و پێكه‌وه‌ژیان بچه‌سپێنین.
-راسته پێشمه‌رگه هیچ جیاوازییه‌كی نه‌كرد، به‌ڵام ئێسته ئه‌و چیرۆكه‌ی تۆ كراوه به چیرۆكی سوپای عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، بۆچوونی تۆ له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
ئه‌وه چیرۆكێكی ڕوونه كه پێشمه‌رگه تۆماری كردووه، شاراوه نییه و حه‌ق نییه كه‌س رێ به‌خۆی بدات چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به ڕاست و دروستی نه‌گێڕێته‌وه، من گوێ له كه‌س ناگرم كه چاوی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵنایه‌ت، سه‌رۆك كۆمار یان هه‌ركه‌سێكی تر بێ.