ڕێوره‌سمی ئاینیی پاپای ڤاتیكان له هه‌ولێر كۆتایی هات و ڕای گه‌یاند، له دڵه‌وه سوپاسی گه‌لی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م.
دوای سێ ڕۆژ له گه‌شته‌كه‌ی بۆ عێراق، پاپای ڤاتیكان له وتارێكدا له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێكی ئاینیی ساز كرد و هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون.
پاپا ڕای گه‌یاند، له دڵه‌وه سوپاسی گه‌لی كورد ده‌كه‌م، ئێسته كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مه بۆ ئیتاڵیا، به‌ڵام ئێوه به‌رده‌وام له دڵمدا ده‌مێننه‌وه، خودا سه‌ركه‌وتووتان بكات. هه‌روه‌ها پاپا گوتی ده‌بێت مرۆڤ دڵی پاك و بێگه‌رد بێت له درۆ و دووڕوویی.
پاپای ڤاتیكان له دڵه‌وه سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پێویسته له ڕێی كرداره‌كانمانه‌وه هه‌ڵه‌كان ڕاست بكه‌ینه‌وه.
پاپا ئه‌مڕۆ هاته هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی لێ كرا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵی كۆبوونه‌وه، دواتر پاپا و سه‌رۆك بارزانی گفتوگۆیان كرد و سه‌ردانی ئه‌لقووشی كرد. ئه‌م ئێواره‌یه‌ش ڕێوره‌سمی پیرۆزی له یاریگای فرانسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه برد.