دكتۆر سارا ماجید پزیشكی پسپۆڕی خوێن و ڤایرۆسییه‌كان و ئه‌ندامی زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكی، له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا وه‌ڵامی چه‌ندان پڕوپاگه‌نده ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌بێ سه‌رچاوه‌ی پزیشكی، چه‌ندان زانیاری بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن هاووڵاتییان به گشتی.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت چی بكات؟
پێویسته ڕوون ببێته‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار نییه و ڕاسته‌وخۆ نابێته هۆی كوشتنی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات مرۆڤ تووشی مردن ببێته‌وه، ئه‌وه له‌كاركه‌وتنی به‌شێكی جه‌سته‌یه‌تی كه ده‌كرێ ڤایرۆسه‌كه هۆكاربێت، یان كێشه‌یه‌كی تری ناوخۆیی هه‌بێت و كه‌سه‌كه نه‌زانێت.
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك تووشی تای به‌رز بوو، مه‌رج نییه ڤایرۆسی كۆرۆنای گرتبێت، ئێمه ده‌بێت په‌تا له‌گه‌ڵ ڤایرۆس جیا بكه‌ینه‌وه، بیرمان نه‌چێت له ته‌واوی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی، به ئاسایی وه‌رزه‌كانی به‌هاران و پایزان و زستانان و كه‌متر هاوینان، زۆرترین په‌تا و ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسایی بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئاگاداری خۆمان بین و نه‌خۆشییه‌كان به سه‌ردانیكردنمان بۆ لای پزیشكی پسپۆڕ جیا بكه‌ینه‌وه.
ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، پێویسته له ماڵه‌وه بن و به ته‌نیا خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن و ژووره‌كه‌یان شوێنی هه‌وا گۆڕینی هه‌بێت، جله‌كانیان به دیتۆڵ بشۆن و كه‌لوپه‌له‌كانیان بده‌نه به‌ر خۆر، ئه‌گه‌ر هه‌ڵامه‌تیان هه‌یه و ئاو به لووتیان دێته خواره‌وه، ده‌توانن به ڕێنوێنیی پزیشك حه‌بی "بانادۆل كۆڵد + فلو دا" ڕۆژانه سێ جار دوای نانخواردن به‌كار بهێنن كه ده‌بێته هۆی كۆنترۆڵكردنی سه‌رمای جه‌سته و هه‌ڵامه‌ته‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر تای هه‌بوو، ده‌كرێت نیو سه‌عات جارێك ده‌موچاوی به ئاوی سارد بشوات یان ده‌رمانی Paracetamol له ڕۆژێكدا دووجار دوای نانخواردن به‌كار بهێنێت بۆ كۆنترۆڵكردن و دابه‌زاندنی گه‌رمی جه‌سته‌ی. ئه‌گه‌ر تووشی كۆكه‌ی وشك بوو، ده‌توانێت شرووبی ڕیبۆسۆن به‌كار بهێنێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌مان پێ كرد، ده‌بێت له ژێر رێنوێنیی پزیشك و به‌شێوه‌ی ته‌ندروست به‌كار بهێنرێت كه ئامانج لێی یارمه‌تیدانی به‌رگی جه‌سته‌یه و ئه‌و ده‌رمانانه هیچ سوودێكیان نییه بۆ نه‌مانی ڤایرۆسه‌كه، چونكه ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت 21 ڕۆژ له جه‌سته‌دا بمێنێت و چوار ڕۆژی ناوه‌ڕاست زۆر ماندووت ده‌كات، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانن له‌و كاتانه‌دا خۆراكه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌وات و پاقله‌مه‌نییه‌كان و خۆراكه گه‌نمییه‌كان بخۆن، هه‌وره‌ها دوور بكه‌ونه‌وه له چه‌وری و شیرینی، خواردنه‌وه‌كانی لیمۆ و هه‌نار و كێوی و پرته‌قاڵ و سندی به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت و به‌بێ تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ هیچ شتێك بخۆنه‌وه، ئه‌وه‌یش سوودی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وی به‌رگریی جه‌سته. زۆرترین كات پشوو بده‌ن و ئه‌و كاتانه‌ی به‌خه‌به‌رن، ئه‌و كاتانه نان بخۆن و دوور بكه‌ونه‌وه له وه‌رزش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك.
تكایه هاووڵاتییان ئاگاداری ئه‌وه بن ڤیتامینه‌كان به ڕێی ده‌رمان زۆر كه‌م وه‌ربگرن، چونكه ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه بۆ گورچیله له داهاتوودا. به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانیان زۆربه‌ی ماده‌ی سپی نیشتووی فۆریستن كه به دره‌نگ له‌ناو گورچیله لاده‌چن، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌رد و كریستاڵ.
پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر ده‌كرێت كه ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی! ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته؟
تا ئێسته چه‌ندان ڤاكسین له وڵاتان دروست كراون بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رجه‌میان یه‌ك ساڵ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه له‌ناو خوێن، چونكه ئه‌وه‌ی دروست كراوه و ناو نراوه ڤاكسینی كۆرۆنا، ته‌نیا ده‌رمانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگی جه‌سته و ئاماده‌بوونی جه‌سته بۆ هه‌ر هێرشێكی ڤایرۆسی كه ده‌كرێت، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسیش ببێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڤاكسینه لێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه بزانن كه ده‌بێ خۆپارێزییان بیر نه‌چێت، چونكه مانای ئه‌وه نییه كه دوای لێدانی ڤاكسین تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بیته‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌كانی ڤاكسین له‌سه‌ر ژنانی دووگیان و دایكانی شیرده‌ر نه‌كراوه، بۆیه به‌ڕاستی ئێمه وه‌ك پزیشك هێشتا وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆمان پێ نییه، چونكه پرۆتینی سینسیتین یه‌ك یه‌كێكه له‌و پرۆتینانه‌ی به‌شداری له دیواری منداڵدان ده‌كات، له‌ش به به‌رگرییه‌كه‌ی هێرشه ده‌كاته سه‌ر ڤایرۆسه‌كه و پرۆتینی سینسیتین یه‌ك، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی، به‌ڵام له‌لایه‌كی تریش كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌ته‌واوه‌تی پرۆتینی ئامانجدار ده‌ناسێته‌وه، له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كی بچووكی ترشه‌لۆكی ئه‌مینی سنووردار نابێت. كه‌واتا ژن ده‌توانێ دووگیان بێت، ئه‌مه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه به توێژینه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه. ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین.
تا چه‌ند ڕاسته ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشیی كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه تووشی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌بنه‌وه؟
تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانیان /ماندووبوون، نیگه‌رانی، دڵه‌ڕاوكی، هه‌ناسه‌ته‌نگی، ئاره‌قكردنه‌وه، شه‌كه‌تبوونی ماسولكه/ به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌سته‌یان تا ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆیه هه‌ڵوه‌رینی قژ ئه‌وكات كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه بۆ تووشبوانی نه‌خۆشییه گوزراوه‌كان، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌ی كێشا و به‌رده‌وام بوو، مه‌ترسی نه‌خۆشیی ده‌رده‌ڕێوی لێ ده‌كرێت. یان بوونی كێشه و كه‌می ماده‌ی زینك له خوێندا كه پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات.
ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ چ جۆره كه‌سانێك ناشێت؟
ڕاستییه‌كه‌ی چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌یه كه توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریی توندیان هه‌یه، ناتوانن ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ربگرن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشتریش ده‌رمانی دژه هه‌ستیارییان به‌كار هێنابێت. جگه له‌وه ڤاكسینه‌كان بۆ هه‌موو ته‌مه‌ن و كه‌سێك ته‌ندروسته.
به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه نه‌خۆشیی گه‌ڕی له‌ناو منداڵانی سلێمانی سه‌ری ھه‌ڵدا، ئه‌مه تا چه‌ند ڕاسته كه پێوه‌ندی به كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه‌وه هه‌بێت؟
گه‌ڕی، نه‌خۆشییه‌كی میكرۆبییه، كاتێك منداڵ تووش ده‌بێت، په‌نجه‌كانی تووشی خوورانی زۆر ده‌بێته‌وه و سووریش ده‌بێته‌وه، ھه‌ندێك جار مل و سه‌ریشی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار نییه و سه‌تان ساڵه ھه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه ده‌بن، زۆر كه‌م پێویست ده‌كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
نه‌خۆشییه‌كه ئه‌گه‌ر زۆریش بێت ئاساییه، چونكه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئاسانه و مه‌ترسیدار نییه، بۆیه پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات، به‌ڵێ پێوه‌ندی به كه‌ره‌نتینه‌وه هه‌بوو به‌هۆی ئه‌و ژینگه داخراوه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌كان دروست بوو، بۆیه پێویسته له‌كاتی كه‌ره‌نتین له هاویناندا زۆرترین كات مرۆڤه‌كان له‌به‌ر خۆر بن و له زستاناندا خۆیان بشۆن و هه‌وا به‌ناو ماڵه‌كه‌یان تێپه‌ڕێت و ژووری داخراویان نه‌بێت.
ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه، سوود له ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن؟
سه‌ره‌تا با بۆ خوێنه‌ران ئه‌وه ڕوون بێته‌وه كه له دنیا تا ئێسته پێنج ڤاكسینی مۆڵه‌تداری ته‌ندروستی جیهانی هه‌یه، ئه‌وانیش (مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی، فایزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و بایۆنتێكی ئه‌ڵمانی پێكه‌وه، گامالێیای ڕووسی، ئۆكسفۆرد یونی ئه‌سترازینكای به‌ریتانی، ڤاكسینی چینی).
به‌پێی ته‌واوی توێژینه‌وه‌كان، خواردنه‌وه كحوولییه‌كان و ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه جگه‌ره‌یه‌كی زۆر ده‌كێشن، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو ڤاكسینه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته كه‌م ده‌كاته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی خانه‌كانی خڕۆكه‌ی سپی خوێن داده‌به‌زێنێت بۆ نیوه. نموونه‌ی خڕۆكه‌ی سپی خوێن وه‌ك خانه لیمفاوییه‌كان كه به دروستكردنی دژه‌ته‌نه‌كانی خانه داده‌نرێت به‌رانبه‌ر به ڤایرۆسه‌كان.