نەمسا بەكارهێنانی پێكوتەی ئاسترازێنكای وەستاند

:: AM:10:45:08/03/2021 ‌
بەهۆی مردنی هاووڵاتییەك دوای ئەوەی بە پێكوتەی ئاسترازێنكا كوترابوو، حكوومەتی نەمسا بەكارهێنانی ئەم جۆرە پێكوتەیەی راگرت و گوتی، تا بە وردی لەم رووداوە نەكۆڵێتەوە، نابێ پێكوتەكە لە هیچ كەسێكی تر بدرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی نەمسا بڵاویان كردووەتەوە، جگە لەوەی كە كەسێك مردووە، كەسێكی تریش تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە و هێشتا دیار نییە ئەم دوو رووداوە پێوەندی راستەوخۆیان بە پێكوتەكە هەیە یان نا.

ئەو كەسەی گیانی لە دەست داوە، پەرستارێك بووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كەسەكە تووشی جۆرێك نەخۆشیی پێوەندیدار بە مەینی خوێن بووە و دواتر گیانی لە دەست داو
ماوەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە باسی لە سەركەوتنی پێكوتەكە كرد
ە.

ئاسترازێنكا كە بە هاوكاری زانكۆی ئۆكسفۆرد بەرهەم هاتووە، لە بەریتانیا بە شێوەیەكی باو لە هاووڵاتیان دەدرێت و ماوەی رابردوو وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە باسی لە سەركەوتنی پێكوتەكە كرد و تەنانەت گوتی بۆ ئەو كەسانەش گونجاوە بەساڵاچوون.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، مەرج نییە ئەم دوو رووداوە پێوەندییان بە پێكوتەكە هەبێت و لەوانەیە خۆیان كێشەی تری تەندروستیان هەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە بە وردی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەكرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.

پێشتریش رووداوی هاوشێوە لە وڵاتی تر تۆمار كراوە، بەڵام پێوەندی بە پێكوتەكە نەبووە و دوای ئەوەی بە شێوەی كاتیی بەكارهێنانی وەستاوە، دووبارە دەست بە كوتانی خەڵك كراوەتەوە.


وشە - سلێمان تاشان