سەلمێنرا ئێران لە پشتی هێرشە تیرۆریستییەكەی هیندستان بووە

:: PM:12:18:08/03/2021 ‌
پسپۆڕانی دژەتیرۆری هیندستان ئاشكرایان كرد، ئێران لە پشتی هێرشە تیرۆریستییەكەی هیندستان بووە. مەبەست ئەو بۆمبەیە لە 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە بەردەم باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە هینستان تەقییەوە.

سپوتنیك لە زاری میدیاكانی هیندستان ئاماژەی داوە، هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە پشتەوەی دانانەوەی بۆمبەكە بووە، ئەمە لە لایەن دەزگا پسپۆڕەكانی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە سەلمێنراوە.
پیلانەكەش لە لایەن نوێنەرانی ئەنجوومەنی خۆجێی شیعەكانی هیندستان جێبەجێ كراوە.

ئێران لە دانانی بۆمبەكە مەبەستی نەبووە كەس بكوژێت و پیلانەكەش لە لایەن نوێنەرانی ئەنجوومەنی خۆجێی شیعەكانی هیندستان جێبەجێ كراوە.

پسپۆڕێكی بواری تەقەمەنی هیندیش گوتوویەتی، ئەو بۆمبەی دانرابوو هێزێكی زۆری نەبووە و پێشتریش ئەوە لەبەرچاو گیراوە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوێتەوە، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ئێران پارێزگاری لە پێوەندییەكانی لەگەڵ هینستان بكات.

هەر لە شوێنی رووداوەكەدا كە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ رووی دا، نامەیەك دۆزرایەوە و لە نامەكەدا دیپلۆماتكاری ئیسرائیل لە هیندستان بە تیرۆریست ناو براوە و لە شێوەی نووسینی نامەكەش، ئەوە دەردەكەوێت نووسەری نامەكە ئێرانی بووە.

لە 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە نزیك باڵوێزخانەی ئیسرائیل بۆمبێك تەقییەوە كە دەنگێكی زۆری هەبوو، بەڵام هیچ زیانێكی بەدواوە نەبوو.



وشە - سلێمان تاشان