زۆر له شۆفێران بینیویانه و پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه، هۆكاری چییه هه‌ڵم له‌سه‌ر قه‌پاغی رۆن به‌رز ده‌بێته‌وه؟ ئایا مه‌ترسیداره یان ئاساییه؟ له‌م ڕووه‌وه شاره‌زایه‌كی ئۆتۆمبێل له‌بواری رۆنگۆڕیدا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
نه‌هرۆ فه‌یزوڵا شاره‌زای میكانیكی و بواری رۆنگۆڕی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه نیشانه‌ی خراپی به‌دواوه‌یه، هۆكاره‌كانیشی به‌هۆی خراپبوونی پارچه‌یه‌ك یان نه‌گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێله، بۆیه پێویسته وریای ئه‌وه بین كه نه‌هێڵین ئاستی خراپی بزوێنهرهكهمان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ڵمی لێ به‌رز ببێته‌وه.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی هەڵم لەسەر قەباغی رۆن بزانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هۆکارانە:
یه‌كه‌م - دره‌نگ گۆڕینی رۆنی بزوێنه‌ر.
دووه‌م - لاوازبوونی ڕینگی ئۆتۆمبێل له‌ناو بزوێنه‌ردا.
سێیه‌م - پیسبوونی ناو بزوێنه‌ر كه پله‌ی گه‌رمی ڕۆن زیاد ده‌كات.
چواره‌م - هه‌ندێك ڕۆن ماده‌ی Adatvی تێدایه كه ماده‌یه‌كه ڕۆن ده‌پارێزێت له گه‌رمی زۆر، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌ڵم دروست بكات، له‌م حاڵه‌ته‌یاندا زیانی نییه، به‌ڵام باشتره پشكنینی بۆ بكرێ نه‌ك حاڵه‌تێكی تربێ.