دوای نۆ مانگ له ده‌ستدرێژیی سێكسی و بلاَوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنێكی كورد له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، تاوانباره‌كان ئازاد كران و ئه‌وه‌یش ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار، به‌هار محه‌مه‌د یه‌كێك له ژنانی ناڕازی له كه‌ركووك بۆ "وشه" گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا دوو تاوانبار له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی سێكسی و بلاَوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ژنێكی كورد له شاره‌دێی پردێی سه‌ر به شارۆكه‌ی دووبز گیران، له رۆژی نۆی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو فه‌رمانی زیندانیكردنی تاهه‌تاییان بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ئێسته دادگا بڕیاری ئازادكردنیانی داوه كه ئه‌وه‌یش جێی نیگه‌رانییه.
ئه‌و دوو كه‌سه گواسترابوونه‌وه بۆ كه‌ركووك و دواتر بۆ به‌غدا
لای خۆیه‌وه ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن كه‌سی نزیكی ئه‌و ژنه‌یه، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌وانه‌ی كه گیرابوون، دوو پۆلیس بوون و ددانیان نابوو به‌تاوانه‌كه‌یاندا.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و دوو كه‌سه گواسترابوونه‌وه بۆ كه‌ركووك و دواتر بۆ به‌غدا، ئێسته به بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچوونی به‌غدا، ئازاد كراون.
تاوانباره‌كان بریتی بوون له "ئیبراهیم ركان حه‌سه‌ن و ئیبراهیم محه‌مه‌د شاكر" كه توركمان بوون. ئێسته پارێزه‌ره‌كانی ئه‌و كه‌یسه سه‌رقاڵی به‌داوادچوونن و بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
كه‌ركووك یه‌كێك له شاره كوردییه‌كانه، به‌ڵام له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌وه، هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه و عه‌ره‌ب سه‌پێنراون و حوكمی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی