سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئێسته له كه‌ره‌نتیندان.
به‌پێ پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی سووریا ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكی په‌له‌دا بڵاوی كرده‌وه، سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌سما، تووشی كۆرۆنای نوێ بوون.
ئه‌وه‌شی گوتووه، دۆخی ته‌ندروستیی هه‌ردووكیان جێگیره.
به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سووریا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه به‌پێی پشكنینه‌كان، ده‌ركه‌وتووه به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌سمای هاوسه‌ری، هه‌ستیان به نیشانه‌كانی كۆرۆنا كردووه، بۆیه پشكنینیان ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه تووش بوون.
ئاماژه دراوه كه ئێسته هه‌ردووكیان له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له كه‌ره‌نتیندان، ره‌نگه كه‌ره‌نتینه‌كه دوو تا سێ هه‌فته به‌رده‌وام بێت.