فه‌همی بوورهان كه ئێسته كار بۆ تاقمه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی ده‌كات و له كۆنگره‌ی كۆتایی یه‌كێتی به گوشار كرا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئێسته به قسه‌كردن پاداشته‌كه‌ی ده‌داته‌وه چه‌ندان گه‌نده‌ڵی كردووه.
فه‌همی بوورهان پێشتر له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی یه‌كێتی كاری كردووه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌س هه‌بووه كه ژێر به‌ژێر له‌ناو زانكۆكاندا كاریان بۆ كردووه. ئێسته فه‌همی هه‌ڕه‌شه له میدیاكانی پارتی ده‌كات و ده‌ڵێ " مێژووتان ده‌زانین".
ئێسته ئه‌و كه پارێزگاری له خیانه‌ت و كاره تێكده‌ره‌كانی لاهوور جه‌نگی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" ده‌ڵێ، پێش ئه‌وه‌ی فه‌همی باسی مێژووی هیچ كه‌س و حزبێك بكات پێویسته كار له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی مێژووی ڕه‌شی خۆی بكات كه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌هۆی كاره ناڕه‌واكانییه‌وه كه‌س سڵاوی لێ نه‌ده‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریشی هه‌بوو كه فه‌همی بوورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی/ تاقمی لاهوور/ له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه دوو كه‌سی نزیكی خۆی داناوه، به‌ڵام چه‌ندان ساڵه ده‌وام ناكه‌ن و مووچه وه‌رده‌گرن.
ئێسته ئه‌و كه پارێزگاری له خیانه‌ت و كاره تێكده‌ره‌كانی لاهوور جه‌نگی ده‌كات، به‌بڕوای چاودێران هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه و زانیارییه‌كی هه‌بێ هێرش بكات و جنێو به هه‌ولێر و پارتی و پیرۆزییه‌كان بدات.