خانمە گۆرانیبێژ شاناز زاهیر گۆرانییەكی نوێى بۆ نەورۆز بەرهەمهێناوه و كلیپەكەی بڵاو كردەوە.
شاناز زاهیر لە پێگه‌ى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند نەوید زەردی له یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە و ئاماژه‌ى كردووه، "میوزیک ڤیدیۆی گۆڤەند و هەڵپەرکێ، بەبۆنەی چەژنی نەورۆزەوە پێشکەش بە هه‌وادارانى خۆشەویستى ده‌كات، کە بە سێ زاراوەی جیاواز وتراوە".
تێکستی بادینی ئەدیب چەلکی نوسیوویەتی، هەورامیەکەی شیعری شاعیری سەیدییە، بەشی سۆرانیەکەی لەلایەن شاعیرى لاو مازیار فایەقه‌وه نوسراوە. ئاواز و دابەشکردنی لەلایەن ئاریۆس حەمە سەعید ئیبراهیه‌وه بۆ کراوە، کاری دەرهێنان و کلیپی لەلایەن شایەن بۆ کراوە.
شاناز زاهیر ناسراو بە "لۆکە" گۆرانیبێژێكی كورده و له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و به یه‌كێك له چالاكترین هونه‌رمه‌نده ژنه‌كانی كورد داده‌نرێت. له ساڵی 2008 ده‌ست به یه‌كه‌مین كاری ده‌كات، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی وه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كاته‌وه به‌ناوی "ترس"، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی ناو ئه‌لبوومی "sms" كه له ساڵی 2009 بڵاو كرایه‌وه و پێشوازییه‌كی زۆری لێ كرا، له ساڵی 2010 وه‌ك باشترین لاوی ساڵ هاته هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان ساڵدا دوو ئه‌لبوومی بڵاو كرده‌وه و خاوه‌نی زیاتر له 15 كلیپ و زیاتر له 70 گۆرانییه.
شاناز ئێسته له سویسرا له‌گه‌ڵ ماڵباته‌كه‌ی ده‌ژی، خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و كلیپێكه و پێشتر یه‌كێك بوو له قوتابیانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) و هه‌میشه ئاوازی گۆرانییه‌كانی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه بۆ داده‌نرا، به‌ڵام له‌پڕ و به‌بێ ڕوونكردنه‌وه، هه‌ردووكیان پێوه‌ندییه‌كانیان پچڕاند.
شاناز لە تشرینى دووه‌مى ساڵی ڕابردوو بە ئەلبوومێكی نوێوە دەركەوتەوە كە لەلایەن كۆمپانیای فەیمەس پرۆدەكشن كاری بەرهەمهێنانی بۆ كراوە، تا ئێسته پێنج تڕاكی لێ كردووە بە كلیپ و بڵاوی كردووەتەوە.