زانایانی زانكۆی جۆرج واشنتن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان خسته‌ڕوو، كه كاریگه‌ری حه‌بی ئه‌سپرین له‌سه‌ر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به وردی شی ده‌كاته‌وه و ڕاستییه‌كان ده‌خاته ڕوو.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه سی ئێن ئێن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خواردنی حه‌بی ئه‌سپرین له‌لایه‌ن تووشبووانی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه به ڕێژه‌ی 47% كه‌م ده‌كاته‌وه.
جۆناسان شو یه‌كێك له توێژه‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، به ته‌واوی بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌سپرین كاریگه‌ری باشی به‌سره له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه و پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی سییه‌كان هێواش ده‌كاته‌وه و مه‌ینی خوێنیش به‌هه‌مانشێوه دوا ده‌خات، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش ده‌بنه هۆكارێك تا تووشبوو ژیانی ڕزگار بكرێ و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ نه‌بێته‌وه.
ئه‌و توێژه‌رانه سه‌رنج و چاودێریان خسته سه‌ر 412 تووشبووی كۆرۆنا كه گه‌یه‌نرابوونه نه‌خۆشخانه و به‌شێكیان حه‌بی ئه‌سپرینیان پێ درا و ئه‌وه‌ی تریش چاره‌سه‌ری ئاسایی و گشتیان بۆ كرا.
له ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌وانه‌ی حه‌بی ئه‌سپرینیان خواردووه، به ڕێژه‌ی 44% كه‌متر پێویستیان به‌وه بووه كه بخرێنه ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه، هاوكات ئه‌گه‌ری مردنیشیان به‌ۆهی په‌تاكه‌وه به ڕێژه‌ی 47% كه‌می كردووه، كه ئه‌مانه‌یش ئه‌نجام و ڕێژه‌ی دڵخۆشكه‌رن و ناكرێ به ئاسایی وه‌ریانبگرین.