هێشتا مشتومڕی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی نرخی دۆلار كۆتایی نه‌هاتووه، پێشنیار خراوه‌ته به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی نرخی دۆلار بۆ 130 هه‌زار دینار دابه‌زێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لاری هه‌یه.
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه، ئێسته كه بودجه‌ی عێراق له‌به‌رده‌م گفتوگۆی په‌رله‌مانه جارێكی تر باس له‌وه كراوه كه ئه‌و نرخه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دۆلاری جێگیر كردووه بكرێته 130 هه‌زار دینار.
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی عێراقی گوتووه، جێگیركردنی نرخی دۆلار له 130 هه‌زار دیناری عێراقییدا گونجاوه و له‌گه‌ڵ دۆخی هاووڵاتییان ده‌گونجێت.
سه‌عداوی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بانكی ناوه‌ندی له‌باره‌ی جێگیركردنی نرخی دۆلار له 130 هه‌زار دیناردا لاری نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی رێگره
له‌لایه‌كی تره‌وه رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ "وشه" گوتی، گۆڕانكاری له نرخی دۆلار له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان نییه و پێویسته بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێ.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كێشه‌ی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه، نرخی كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كانی 23% به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزكرده‌وه. به‌ڵام هێشتا ئومێد هه‌یه كه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به 130 هه‌زار دینار جێگیر بكرێ.