بڕیاری نوێ‌ دەرچوو

:: PM:06:28:23/03/2021 ‌
لێپسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی مەرزی باشماخ ڕای دەگەیەنێت، بۆ دوو هەفتەی تر بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لەگەڵ وڵاتی ئێران نوێ‌ كراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی ئیسماعیل عەلی لێپسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی مەرزی باشماخ هاتووە، بۆ هەموو ئەو كەسانەی هەواڵی ئاسایی كردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاری لە ڕێی دەروازەی باشماخ دەپرسن بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نوێكراوەتەوە.

ڕوونی كردووەتەوە، بڕیارەكە بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكەیە كە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانە.

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی 18ی ئادار كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد یەكێك لە بڕیارەكان ڕاگرتنی هاتوچۆ بوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆ گەشتیاران.




وشە - رامیار جەواد