دوا ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو گرووپی چه‌كداری سه‌ر به میلیشیاكانی شیعه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووكه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاو بوونه‌وه و چه‌ندان ناوچه‌یان كۆنترۆڵ كرد، ئه‌مه‌یش وه‌ك زه‌نگێك بۆ حكوومه‌تی عێراقی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی ئادار، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار سوود و زیانی خۆی هه‌یه، بۆیه قسه‌كردنمان له‌وباره‌یه‌وه بۆ كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زایانی ئابووری به‌جێهێشتووه و بڕیار به‌ده‌ست ئه‌وانه".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، "به‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ده‌بێت گه‌لیش زیانی زۆری به‌رنه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له دۆخێك‌دا هه‌لپه‌رستان دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێدوایستییه‌كان له بازاڕدا، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مه بدۆزێته‌وه و سزای ئه‌و كه‌سانه‌یش بدات كه نرخی كاڵاكان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه."
ئاماژه‌ی كردووه، "ده‌بێت ئه‌و دوو گرووپه چه‌كدارییه‌ی سه‌ر به میلیشیاكانی شیعه‌ن و له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند و سووكه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاو بوونه‌وه و چه‌ندان ناوچه‌یان كۆنترۆڵ كرد، سزا بدرێن".
ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "داوا له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌م یان خۆیان بێبه‌ری بكه‌ن له‌و گرووپه یان ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌وانن سزایان بده‌ن، چونكه په‌نابردن بۆ چه‌ك كارێكی ڕه‌تكراوه‌یه".
پاشخان//
یه‌كه‌م/ گرووپی "ره‌بعه‌ڵا": له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێ و دژی هه‌ر كه‌سێك ده‌وه‌ستنه‌وه كه دژ به ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بێت له عێراق، شێوازی كاركردنیان له‌سه‌ر تۆقاندن و تاوانكاری بنیات نراوه، به‌وشێوه‌یه رێگری له به‌رده‌وامبوونی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای شكستهێنانی ئامرازه‌كانی پێشتر میلیشیاكان به‌كاریان هێنا له رێگه‌ی رفاندن و كوشتنی چالاكان.
ئه‌ندامانی گرووپی "ره‌بعه‌ڵا" كه‌سانێكی تاوانكاری پێشوو یان ئه‌نجامده‌ری كاری نایاسایین، ئه‌وان سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانن، مانگانه سه‌رانه و خاوه له خاوه‌ن دوكان و بازرگانه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار بكه‌ن.
دووه‌م/ گرووپی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا: گرووپێكی توندڕۆی حه‌شدی شه‌عبییه، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و جێگری سه‌رپه‌رشتیاری حه‌شدی شه‌عبی له 3ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020 له بۆردمانێكی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا كوژرا. ئه‌و گرووپه به‌شداری له داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 كردووه، زیاتر سه‌ر په‌رشتی دۆسیه‌كانی نه‌وت و زێڕ و دارایی ده‌كه‌ن.