(پ. ی. د. نەریمان عەبدوڵا خۆشناو) ساڵی ١٩٧٨ ژ هەولێر لەدایک بووە، تا ئێستە ٥٨ کتێبی وەشان کردووە، لەم دیمانەی "وشە"دا لەبارەی دواین کتێبی بە ناونیشانی (ڕێنووس و خاڵبەندی) تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵه‌كانی ئه‌لفوبێی لاتینی و پێشنیازی چاره‌سه‌رییان ده‌كات.
خۆشناو نیگه‌رانه له‌و ره‌خنه‌نانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن به‌وه‌ی گرنگی به ناوهڕۆك نادات و ژماره‌ی زۆری ئه‌و كتێبانه‌ی لا گرنگه كه ناوی به‌سه‌رییه‌وه بێت و ده‌ڵێ "به‌داخه‌وه كورد هه‌ر خه‌ریكی یه‌كتر شكاندنهوهن و من ده‌می كه‌سم پێناگیرێ، به‌ڵام خزمه‌تی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م خه‌ڵكی تریش ئه‌گه‌ر شتێك ده‌زانن با بینووسن".
پ/ لە لاپەڕە (٤٥)دا، لە باسی ڕۆڵ و نووسینەکانی خەلیل خەیالی (١٨٧٦ – ١٩٢٦)، (٨) جار وشەی (پەرتووک)ت بە (ڕێی سووک) نووسیوە، کە وشەیەکی لێکدراوە لە وشەکانی (پەڕ + تووک) پێک دێت، لە لاپەڕە (٤٩)ی کۆتایی باسەکە، دەڵێی: "بەم شێوەیە ئەلفوبێی کوردی بە پیتی عەرەبی بڵاوبۆوە و لەلایەن شاعیرانی کورد (مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی، نالی، سالم...) پەرەیان بەم ئەلفوبێیە دا!" جارێ مەلای جزیری هەژار ساغی کردووەتەوە لە شەڕحی دیوانەکەی، کە سەتەی یازدە زیندوو بووە، خانی (١٦٥٠ – ١٧٠٧) دیرۆکی ژیان و مردنیەتی، بەپێی شەڕحی مودەڕیس, نالی (١٨٠٠) ژیاوە، بە وتەی سەجادی، سالم (١٨٨٠ – ١٨٦٦) مێژووی ژیان و مردنیەتی. خالیل خەیالیش ساڵی (١٩٠٥) کتێبی ئەلفوبێی بە پیتی عارەبی داناوە, جگە لەوەش ئەو هەموو زانایەت بۆ کردووەتەوە شاگردی خەلیل خەیالی، کە ڕەنگە هیچیان لە سەردەمی ئەو نەژیابن؟
ئه‌م پرسیاره‌ت، دوو بابه‌تی جیان و تێكه‌ڵ به یهكترییهوهت كردوون و له یهكترییهوهش دوورن. له‌باره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی پێوه‌ست بێت به وشه‌ی په‌رتووك، كه له بنه‌چه‌دا (په‌ڕتووك)ـه، به‌ڵام لێره‌دا یاسایه‌كی فۆنۆلۆجی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووه، ئه‌ویش یاسای گۆڕینی ده‌نگه، ده‌نگی ڕێی قه‌ڵه‌و به ڕێی سووك گۆڕاوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئاسانی ده‌ربڕینه، هه‌رچه‌نده ئێمه جگه له وشه‌ی په‌رتووك، وشه‌ی (كتێب)یش به‌كار دێنین كه وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه و هاتووه‌ته ناو زمانی كوردی و بووه‌ته به‌شێك له فه‌رهه‌نگی كوردی و به‌رگێكی كوردی به‌سه‌ردا پۆشراوه.
له‌باره‌ی بڕگه‌ی دووه‌می پرسیاره‌كه، ئه‌وا ڕه‌نگه تۆ به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتبیت و به‌دحاڵیبوونێك هه‌بێت، چونكه سه‌ره‌باسی خه‌لیل خه‌یاڵی و باسی به‌شێك له شاعیران، دوو بابه‌تی جیان و باسی هه‌ریه‌كه‌یانم به‌جیا كردووه، كه ڕۆڵیان له پێشخستنی ئه‌م ئه‌لفوبێیه هه‌بووه، به‌و واتایه‌ی تۆ كاتێ باسی هه‌ر بابه‌تێك بكه‌یت و بته‌وێت ڕۆڵیان ده‌ربخه‌یت، ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ دواوه، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریان بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م ئه‌لفوبێیه له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیاندا كردووه، به‌هیچ كلۆجێك نه‌موتووه ئه‌مانه دوای خه‌یاڵی په‌ره‌یان به ئه‌لفوبێیه‌كه دابێت. دیاره بهدحاڵیبوونهكه له سه‌ره‌بابه‌تی شاعیرانه‌وه دێت، كه دوای خه‌لیل خه‌یاڵی ئاماژه‌م پێكردوون.
ئەو دەنگانەی لە دیالێکتی کرمانجیی بە پیتی لاتینی وێنە و پیتیان بۆ دانەنراوە، کە ئێوە بۆتان داناوە و داهێنانتان کردووە وەک بنووسانی پێش خۆتان، پێتان وایە ئەو داهێنانە دەچەسپێ و جێی مشت‌ومڕ نییە؟
گومانی تێدا نییه هه‌موو ئهلفوبێیهكان ده‌توانرێت بۆ هه‌ر زمانێك تۆ بته‌وێت به‌كاری بێنی و پێڕه‌وی بكه‌یت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستكاری و هه‌مواری بكه‌یت، ئه‌لفوبێی لاتینیش به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێ كه‌موكوڕی هه‌یه و ده‌كرێ پاش ده‌ستكاریكردن و هه‌مواركردنه‌وه، له‌سه‌ر زمانی كوردی به‌ته‌واوی بیگونجێنی، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵدانێكی سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام تا ئاستێك شتێكی نوێ و تازه‌یه، به‌و واتایه‌ی ئێمه له‌م كتێبه‌ماندا به‌رانبه‌ر هه‌ر (37) پیته‌كه‌ی ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، (37) پیتی لاتینی دابنێین، ئه‌مه شتێكی نوێیه، بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌ران، لێره‌دا هه‌ندێكیان ده‌خه‌مه ڕوو:
1ـ (Ŕ/ŕ): ئه‌م پیته له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان وێنه و نیگاری بۆ دانه‌نراوه، چونكه له كرمانجی سه‌روو ڕێی قه‌ڵه‌و (ڕ) نییه، بۆیه ڕێی قه‌ڵه‌و (ڕ) له لاتینی به‌یه‌ك ڕێی سووك (r) یان دوو ڕێی سووك (rr) ده‌ینووسن، ئه‌مه‌ش خهوشێكه له ئه‌لفوبێی لاتینی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هێمای (ŕ) به‌رانبه‌ر به (ڕ) له ئه‌لفوبێی كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی به‌كار دێنین.
دیاره نه‌نووسینی ڕێی قه‌ڵه‌و له ئه‌لفوبێی لاتینی كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، چونكه واتاكان زۆر سه‌یر ده‌گۆڕێن، به نموونه:
كه‌رKerكه‌ڕKer
برینnî birبڕینnî bir
له‌م نموونانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وشه‌كانی (كه‌ر) و (كه‌ڕ)، (برین) و (بڕین)، هه‌ر یه‌كه‌یان واتایه‌كی تایبه‌تی و دیاریكراویان هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تیش به‌كار دێن، واته ته‌نیا به چوكڵه‌كه‌ی ژێر ڕێیه‌كه، واتاكه‌ی ده‌گۆڕێت.
بۆیه ئێمه پێشنیازی هێما (ŕ) بۆ ڕێی قه‌ڵه‌و (ڕ) ده‌كه‌ین، به‌مشێوه‌یه:
كه‌رKerكه‌ڕKeŕ
برینnî birبڕینnî biŕ
(Ī /Ī): ئه‌م پیته له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان وێنه و نیگاری بۆ دانه‌نراوه، چونكه له كرمانجی سه‌روو لامی قه‌ڵه‌و (ڵ) نییه، بۆیه لامی قه‌ڵه‌و (ڵ) له لاتینی به یه‌ك لامی سووك (l) یان دوو لامی سووك (ll) ده‌ینووسن، ئه‌مه‌ش خهوشێكه له ئه‌لفوبێی لاتینی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هێمای (Ī) به‌رانبه‌ر به (ڵ) له ئه‌لفوبێی كوردی به‌پیتی عه‌ره‌بی به‌كار دێنین.
وه‌ك:
ساڵĪ Sa
خاڵĪ Xa
ماڵĪ Ma
(Ĥ /ĥ): ئه‌م پیته له بنه‌ڕه‌تدا له ئه‌لفوبێیه‌كه‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان و ئه‌لفوبێی لاتینی وێنه‌ی نییه، به‌ڵكو (ح) هه‌ر به (h) ده‌نووسن، ئه‌مه‌ش خه‌وشێكی تری ئه‌لفوبێی لاتینییه، به‌ڵام ئێمه هێمای (ĥ) به‌رانبه‌ر به (ح) له ئه‌لفوبێی كوردی به پیتی عه‌ره‌بی به‌كار دهێنین.
وه‌ك:
حاجىĤacî
حه‌جĤec
حه‌بĤeb
بۆ سه‌رخستنی كاره‌كه‌مان پێویسته كیبۆردی كوردی به ئه‌لفوبێی لاتینی بۆ هه‌موو پیته‌كان دابنرێت، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌لفوبێی توركی لاتینی وێنه‌ی پیته‌كانی كوردی دابڕێژرێت، چونكه به‌داخه‌وه ئه‌و لاتینییه‌ی له باشووری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ زمانه‌كه‌مان ناگونجێت و كه‌موكوڕیی هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌موكوڕییانه پڕ بكه‌ینه‌وه. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌بێت، ئه‌وا له داهاتوودا جێی خۆی ده‌گرێت و ده‌چه‌سپێ، گرنگ ئه‌وه‌یه لێكۆڵه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاست ده‌زانێ، بینووسێت و بیخاته ڕوو.
لە بەشی سێیەمی ئەم کتێبەدا، باست لە چەند لایەنێکی ڕینووسی کوردیی کردووە، لەبارەی فۆنیمی هەمزە (و) و دەڵێی "لە کۆتایی وشەدا دێت." بۆ بەڵگەش تاقە وشەیەکت هێناوەتەوە بۆ سەلماندن و بوونی فۆنیمەکە (نەو)! پێت وا نییە ئەمە لە کۆڵ خۆکردنەوە و خۆ لێ بواردنە؟ چونکە کورد دەڵێ "نا یان نە) نەک (نەو)!" جگە لەوەی هێندێک لە زوانناسان پێیان وایە فۆنیمی هەمزە (و) لە زوانی کوردییدا نییە، لە بری ئەوەی بنووسن (ڕۆژئاوا) دەنووسن (ڕۆژاوا) یان لە بری وشەی (بەنی ئادەم) (بنیام) دەنووسن و پێیان درستترە, بۆچوونی تۆ چییه؟
نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌مزه فۆنیمێكی كوردییه و ده‌بێت بنووسرێت و له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا دێت، باشه گه‌ر وایه له‌باره‌ی ئه‌م وشانه چی ده‌ڵێیت:
ئه‌ز ـــ په‌ز
ئێش ـــــ مێش
ئاخ ــ داخ
ئه‌و ـــ خه‌و
ئاخۆ به لادانی هه‌مزه و دانانی فۆنێمێكی تر، چۆن واتا گۆڕا، له هه‌مان كاتیش‌دا گه‌ر هه‌مزه شتێكی زیاده و فۆنیم نییه، ئه‌ی بۆ له سه‌تان وشه ده‌ینووسن، با نه‌ینووسن، من پێم وایه هه‌مزه فۆنێمه، ئه‌مه له‌لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه، گۆڕینی مانا یه‌كێكه له بنه‌ماكانی فۆنێم، واته چه‌ندان بنه‌مای تر هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌كی زمانی به فۆنێم هه‌ژمار بكه‌یت، له‌وانه: فۆنێم پێویسته واتای وشه بگۆڕێت، وێنه‌ی هه‌بێت، شوێنگۆڕكێ بكات، كاتێ ده‌ڵێین فۆنێم وێنه‌ی هه‌بێ و بنووسرێت، باشه بزرۆكه وێنه‌ی نییه له ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی، كه‌چی كه‌سیش ناڵێ ده‌نگ نییه، پیته بزوێنه‌كان له سه‌ره‌تای وشه نایێن، كه‌سیش ناڵێ ده‌نگ نین، ڕێی سووك و لامی قه‌ڵه‌و له سه‌ره‌تای وشه نایێن، كه‌چی كه‌سیش ناڵێ ئه‌مانه ده‌نگ نین، ئه‌ی بۆ ته‌نیا كێشه‌كه به هه‌مزه ده‌به‌ستینه‌وه، كه‌چی هه‌مزه زۆربه‌ی بنه‌ماكانی فۆنیمبوونی تێدایه، وه‌ك:
1ـ له ئه‌لفوبێی كوردی به پیتی عه‌ره‌بی له نووسیندا وێنه و نیگاری هه‌یه.
2ـ واتای وشە دەگۆڕێت، ئه‌میش بە گۆڕینی لەگەڵ فۆنیمی تردا، وەك: (ئەز ـ بەز ـ ئێش ـ مێش).
3ـ شوێنگۆڕكێ ده‌كات، واته له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتای وشه‌دا دێت. له سه‌ره‌تای وشه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دێت و ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌ك: ئازاد، ئاسۆ، ئاسمان، ئاواز. له ناوه‌ڕاستیش، وه‌ك: قوڕئان، ڕۆژئاوا، ده‌ئاخێوێ، له كۆتای وشه‌دا هەرچەندە دەگمەنە، بەڵام گرنگ ئەوەیە دەردەكەوێت، وەك: نەو.
له ڕووپەلی (١٢٧)دا، خاڵی (١٦)، لە بابەتی دووپاتکردنەوەی پیتدا دەڵێی: "لە زمانی کوردی‌دا نیشانەی دووپاتکردنەوە (شەددە) نییە، بۆیە پێویستە بە دووبارەکردنەوەی پیتەکە بنووسرێ، وەک: (محەمەد هەڵەیە، محەممەد دروستە), هاوکات هێندێک لە بنووسانی شارەزا پێیان وایە ئەگەر (مُحَمَدْ) بە ڕێنووسی کوردیی بە پیتی عارەبی بنووسرێ، دەبێتە (موحەممەد) لێ ئەگەر بکوردێنرێ و بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێ (محەمەد) دەنووسرێ، ئەم پەرتەوازەیییە بۆ؟
له‌باره‌ی وشه‌ی (محه‌ممه‌د)، شتێكی گرنگ هه‌یه حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌دا ڕوونی بكه‌ینه‌وه، زۆرجار نووسه‌ران وا به‌باش و ڕاست ده‌زانن، نووسینی ناوی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ نووسینی ناوی محهممهدهكانی تر به‌شێوازی جیا بنووسرێت، واته بۆ پێغه‌مبه‌ر، وشه‌ی (موحه‌ممه‌د) به‌كار دێنن، بۆ ناوه‌كانی تر (محه‌ممه‌د)، به‌ڵام هه‌ر وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی و ئاینی (مه‌به‌ستمان وشه ئاینییه‌كانی ئیسلامه) گه‌ر شه‌دده‌ی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وا ئێمه له كوردیدا هێمای شهددهمان له‌سه‌ر پیت نییه، بۆیه ده‌بێت پیته‌كه دووباره بێته‌وه، وه‌ك: مه‌ككه، سه‌ددام، محه‌ممه‌د. له‌باره‌ی په‌رته‌وازه‌بوون له ڕێنووس، ئه‌وا گه‌لێ هۆكار هه‌ن، له‌وانه نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی و زانستیی تایبه‌ت به زمان، كه سه‌ربه حكوومه‌ت بێت، واته به كورتی و كرمانجی ئێمه‌ی كورد پێویستیمان به كۆڕی زانستیی زمانی كوردی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه به‌كارهێنان بپارێزرێت و كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێلێت.
لە لاپەڕە (١٢٩)، خاڵی (١٧) لقی (ت)دا، چەند هەڵەیەکی (وشە و دەستەواژە) ڕاست دەکەیەوە، وشەکانی (بێ توانج، بێ لێدوان، بێ سەرنج)ت نووسیوە، پێشگرەکانت جودا کردوونەتەوە، بەڵام لە لاپەڕە (١٢٠)ی هەمان کتێب نووسیوتە: (وشەی داڕژاو و لێکدراو نابێت لێک جیا بکرێنەوە، کە لە (وشە + پاشگر یان پێشگر) یان (وشە + وشە) پێک دێت) پێویستە بەسەریەکەوە بنووسرێن, کەچی خۆت پابەندی نەبووی و لە هەمان لاپەڕە (١٢٩) وشەکانی (بێئاگایی و بێتوانج) هەیە بەسەریەکەوە نووسیوتن، دەپرسین ئەگەر کەسێ یان خوێندکارێکی خۆت لە زانکۆ، بیەوێ فێری دروستی نووسینی ڕێنووس بێت بەهۆی ئەم کتێبەی تۆوە، ئایا بڕوا بە کام مەزەوهت بکات؟
گومانی تێدا نییه وشه داڕژاو و لێكدراوه‌كان هه‌میشه به‌سه‌ریه‌كه‌وه ده‌نووسرێن، واته نابێ له یه‌كترییه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه یان له یه‌كتر جیا بكرێنه‌وه، چونكه وشه‌ی داڕژاو به‌و وشانه ده‌وترێت، كه له وشه‌یه‌كی ساده له‌گه‌ڵ پێشگر یان پاشگرێك یان هه‌ردووكیان پێك دێت، وه‌ك: وشه‌ی هه‌ڵه به‌كارهێنراو: (بێ کەس، بە هێز، بێ هێز، تێ پەڕ)، وشه‌ی دروست به‌كارهێنراو: (بێکەس، بەهێز، بێهێز، تێپەڕ).
ژ لاپەڕا (١٣٠)یێدا، خاڵی (١٧) لقی (ج) نووسیوتە: "(زایینی) هەڵەیە، (لەدایکبوون) ڕاستە." هەر لە هەمان بابەتیش نووسیوتە: "کوردیش وەک هەر نەتەوەیەک ساڵنامەی خۆی هەیە، کە مێژووەکەی بۆ (٧٠٠) ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە!" ئەگەر دڵنیای وشەی (زاین) هەڵەیە، ئەی بۆ لە هەمان بابەت چه‌ند پاتەت کردووەتەوە؟
هه‌ندێجار گه‌ر وشه‌یه‌ك له ڕووی یاسای زمان و ئیتمۆلۆژیاوه به‌هه‌ڵه‌ش هاتبێت، ئه‌وا جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت و ده‌ڕوات، ڕاسته من به‌به‌ڵگه وشه‌ی (زایین) به‌هه‌ڵه ده‌زانم و ڕه‌تی ده‌كه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ له‌بیرمان بچێت كه ئه‌گه‌رچی وشه‌ی (له‌دایكبوون) دروست و ڕاسته، كه‌چی له به‌كارهێناندا هێشتا جێی خۆی نه‌گرتووه و به‌كار نایه‌ت، وشه‌ش وه‌ك كاڵا وایه، گه‌ر خواستی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر به‌مردوویی له‌دایك ده‌بێت، ڕه‌نگه له داهاتوودا خواستی په‌یدا بێت و به‌كار بهێنرێت، ئه‌مه‌ش نووسه‌ر و ئاخێوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
لە بەشی چوارەمدا، باسی زانستی خاڵبەندیت کردووە، جگە لەوەی باسی گیومە (") و بۆشایی (فراغ)ت نەکردووە، کتیبەکە خۆیشی لەبارەی زانستەکانی ڕێنووس و خاڵبەندییە، دەیان و بگرە هەر لە هەڵەی ڕێنووسی و خاڵبەندیت ئاخنیوە، بۆ ناوی نیشانەی (،) بۆر (کۆما)ت نووسیوە، کە ئینگلیزییە و خۆت لێی بواردووە, هاوکات هێندێک لە بنووسان و شارەزایان پێیان وایە ئێوە تەنێ مەبەستتانە ناوتان بچێتە سەر بەرگی کتێب و گرنگ چۆنێتیی نییە، چەندێتیی گرنگە لاتان؟
بوونی كه‌موكوڕیی له كتێب و هه‌ر نووسینێكدا شتێكی ئاساییه، چونكه هیچ شتێك سه‌د ده‌ر سه‌د نییه و نابێت، هه‌میشه به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌وه ده‌گه‌ی به نووسینی تر و شتی باشتر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر شتێك بنووسی و كه‌موكوڕیی نه‌بێت، ئه‌مه شتێكی یه‌كجار باش و گرنگه. ئێمه ته‌نیا ئامانجمان خزمه‌تكردنی زمانی كوردییه و پێویستیشمان نه به ناو نه به ناسناو هه‌یه، ئه‌وه‌ی شتێكی پێیه و ده‌زانێ، با بۆ خوێنه‌ران بینووسێت و بیخاته به‌رده‌ست، ئه‌مه كارێكی زۆر پیرۆز و به‌نرخه، نه‌ك له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یه ژێر گڵ و كه‌س سوودی لێ نه‌بینێت. من هه‌ر شتێ بزانم، ده‌ینووسم یان وه‌ریده‌گێڕم، زۆر كه‌س هه‌ن لێره و له‌وێ قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له‌یاد بچێت، كه زمانی خه‌ڵك نه به من، نه به هیچ كه‌سێك ناگیرێت، هه‌مدیسان زۆر كه‌س ده‌ناسم تا نووكه هیچ كتێبێكیان ده‌رنه‌كردووه و نه‌نووسیوه، كه‌چی قسه‌ی زل و قه‌به ده‌كه‌ن، ئه‌مانه پێویسته به‌ر له‌وه‌ی قسه بكه‌ن، بنووسن، دواتر قسه بكه‌ن، به‌نده ئه‌وه‌نده ده‌زانێ و ئه‌وه‌نده‌ی له‌باره، خۆزگه زیاترم بزانیبایه، تا زیاتر خزمه‌ت به زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م، ئه‌ركی من خزمه‌تكردنی زمانه، خزمهتكردنهكه به نووسین ده‌بێت، نه‌ك قسه‌ی بێ كرده‌وه.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن هه‌یكه‌ل وته‌یه‌كی زۆر جوانی هه‌یه و ده‌ڵێت (خاوه‌ن عه‌قڵه گه‌وره‌كان بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، عه‌قڵه كراوه‌كان گفتوگۆی ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن، عه‌قڵه بچووكه‌كان به شتی خه‌ڵكه‌وه سه‌رقاڵن)، به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد هه‌رواین، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی شكاندنه‌وه‌ی یه‌كترین و هه‌میشه حه‌زمان له‌وه‌یه شتی خه‌ڵك به كه‌م بزانین، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه ئێمه زیاتر خه‌ریكی نووسین و به‌ره‌و پێشبردنی زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بین.
هه‌ولێر/ژیڤان خۆرانی.