لە هەرێمی كوردستان مردن بە كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

:: AM:08:24:28/03/2021 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رای دەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشانە و شەوی ڕابردوو مردن ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی ئادار، ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.

ڕوونی كردووەتەوە، لە تووشبووان ژمارەیەكی زۆریش داخیلی نەخۆشخانەكان كران و قەرەوێلەكانی بەشی چاودێری چڕ خەریكە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت.

باسی لەوەشكردووە، بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەكان و رێنوێنییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەكەمجار مردن بەهۆی كۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنيا تا سەعات 12 شەوی رابردوو 11 مردن لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا.

ڕۆژانە لە هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و هۆكاری سەرەكی تووشبوونیش بەهۆی نەبەستنی دەمامك و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییە پزیشكییەكانە.



وشە - رامیار جەواد