گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره و رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش هه‌مان ئه‌و رێككارانه‌یه كه بۆ كۆڤید19 گرتبوویه به‌ر. هاوكات باس له‌وه ده‌كات كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لارییه‌كی نابێ له هه‌ر پێشنیارێك كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دۆخی ئێسته بیكات.
"دۆخه‌كه مه‌ترسیداره"
دوای راگه‌یاندنی ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبوون به كۆرۆنا، "وشه" پێوه‌ندی به د.ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و لێی پرسی، ئه‌و ئاماره‌ی كه 926 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه پێمان ده‌ڵێ دۆخه‌كه مه‌ترسیداره؟ د.ئاسۆ گوتی، به‌ڵێ، دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیدارتره له‌وه كه ده‌یبینین، ره‌وشی ته‌ندروستی هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌هۆی كۆرۆناوه.
رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین؟
د.ئاسۆ حه‌وێزی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، رێككاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌مان ئه‌و رێككارانه‌ی پێشوون كه بۆ كۆڤید19 گرتبوویه‌به‌ر.
"به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییانیش پابه‌ندی رێككاره ته‌ندروستییه‌كان بن، چونكه ئه‌مجاره جیاوازه و له خێزانێكدا هه‌مووان پێكه‌وه تووشی كۆرۆنا ده‌بن كه دواتر پاڵه‌په‌ستۆی زۆر ده‌خاته سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی" د. ئاسۆ وای گوت.
ئه‌و ژمارانه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێ راست نییه!
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و ئامارانه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی ده‌كاته‌وه ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه پشكنین ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌پشتی ئه‌وه‌وه گومان ده‌كرێ ڕێژه‌كه زۆر زیاتر بێ.
هه‌روه‌ك روونی ده‌كاته‌وه كه به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان كاتێك تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌به‌ن هه‌ر پشكنین ناكه‌ن و خۆمان له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گیرێ؟
"وشه" له‌باره‌ی ڕێككاره‌كانی حكوومه‌ت به‌پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پرسیاری زیاتری كرد كه ئایا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت راده‌گیرێ یا پێشنیارێكی وا كراوه؟ له وه‌ڵامدا د.ئاسۆ گوتی، پێشتر هه‌ر رێككارێك پێویست بووبێت یا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای كردبێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ لارییه‌كی نه‌بووه، به‌تایبه‌ت له پێشوو كه داوامان كرد كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر پێویست بكات و بزانرێ كه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران هۆكاری زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌متر ده‌كرێته‌وه یان نۆره زیاتر ده‌كرێ.
چیتر
د.گۆران عه‌بدوڵا پزیشكی گشتیی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات داده‌نیشێت و چاودێری دۆخی كۆرۆنا له كوردستان ده‌كات، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی" هه‌ركه‌سێك له كوردستان كه بمرێ گومان بكه‌ن به كۆرۆنایه".
له ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فریا كه‌وت و به خێرای پێشی له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا گرت، به‌ڵام دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی ژیان ئێسته جارێكی تر به خێرایی كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه و هاووڵاتییانیش پابه‌ندی ڕێككاره ته‌ندروستییه‌كان نین.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێك خه‌ڵك كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌رنه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه و كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته 119 و 480 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه 108 هه‌زار و 483 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 643 كه‌س مردوون. هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێ ئه‌وه مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن و پێویسته رێككاره‌كان زیاتر بكرێ.