له حاڵه‌تی زۆر نامۆ و ده‌گمه‌نه‌دا منداڵێكی كوڕ به سێ ئه‌ندامی نێرینه‌وه له دایكبوو، ئه‌مه‌یش به حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌ن داده‌نرێ و له نێو پێنج ملیۆن منداڵ دانه‌یه‌كیان تووشی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بن، هاوكات له ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه له دهۆك، دوو ئه‌ندامی نێرینه‌ی منداڵه‌كه لێكرایه‌وه و ته‌نیا دانه‌یه‌كی بۆ مایه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، دووان له ئه‌ندامه نێرینه‌كانی ئه‌و منداڵه دوو سانتیمه‌تر بوون و سێیه‌میشیان ته‌نیا سانتیمه‌ترێك بووه.
پزیشكان دوای پشكنینی ورد بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نیا یه‌كێك له ئه‌ندامه نێرینه‌كانی ته‌واو ته‌ندروست و بێ كێشه‌یه، بۆیه له ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی تری نێرینه‌یان لابردووه، تا هاوشێوه‌ی هه‌ر مرۆڤێكی تری ئاسایی بمێنێته‌وه.
ناو و زانیاری له‌باره‌ی منداڵه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كورد بووه و ماڵباته‌كه‌ی خه‌ڵكی دهۆكن، پزیشكان و توێژه‌ران بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نه و تا ئێسته له سه‌رتاسه‌ری جیهان ته‌نیا 100 حاڵه‌تی له‌مجۆره تۆمار كراوه، سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی تر خاوه‌نی دوو ئه‌ندامی نێرینه‌بوون، به‌ڵام به‌شێك له توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌ته كه ژماره‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی بگاته سێ دانه.
له ساڵی 2015 منداڵێكی تریش به‌هه‌مانشێوه به دوو ئه‌ندامی نێرینه‌وه له دایكبوو و پێشتریش چه‌ندان حاڵه‌تی تری له‌مجۆره له ناوچه جیا جیاكانی دنیا تۆماركراون.
له زانستی پزیشكی ئه‌م دیارده‌یه ناوی نراوه دیفالیا، منداڵ كاتێك تووشی ئه‌م دیارده‌یه ده‌بێ به دوو ئه‌ندامی نێرینه دێته دنیاوه و یه‌كه‌م منداڵیش كه به‌مشێوه‌یه تۆمار كرا بێ له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینی بووه، ئیتر له‌و كاته‌وه هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ته‌نیا دوو ئه‌ندامی نێرینه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی دهۆك به ته‌واوی جیاوازه و هاوشێوه‌ی تۆمار نه‌كراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی دهۆك سێ ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه، بۆیه چه‌مكێكی تری هێناوه‌ته ناو زانستی پزیشكی كه تایبه‌ته به وانه‌ی به سێ ئه‌ندامی نێرینه‌وه له دایك ده‌بن، ئه‌و چه‌مكه‌یش پێی ده‌گوترێ، تریفالیا.
ئه‌وانه‌ی پێشتر لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، ئه‌وه‌یان تێدا ده‌ركه‌وتووه، كه زۆرینه‌یان هاوشێوه‌ن و له ڕووی قه‌باره‌وه یه‌كسانن، هه‌ندێ حاڵه‌تیش هه‌بووه، كه منداڵه‌كان توانیویانه به هه‌ردووكیان میز بكه‌ن و كرداری په‌ڕین ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌و منداڵه‌ی له دهۆك له دایكبووه، ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندامی نێرینه‌ی دروست و ته‌ندروست بووه و دوانه‌كه‌ی تری به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ست نه‌بوون به ئه‌ندامی زاوزێوه و به بۆڕی میزه‌ڕۆوه.